بەهۆی ساختەكردنی برنجی بایەعی و فرۆشتنەوەی بەجۆرە برنجێكی بەناوبانگ، قائیمقامییەتی سلێمانی لەژێر پردەكەی ناوبازاڕ دوكانێک دادەخات و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەکاتەوە.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەكانی قائیمقامیەت رایگەیاند، لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لە ئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنەکانمان و پشكنین بۆ ئەو كاڵا و شمەك و خواردەمەنییانەی لەلایەن دوكاندار و بازرگانەكانەوە بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت، دەركەوتووە كە خاوەنی دوكانێك هەستاوە بە ساختەكردنی برنج و فرۆشتنەوەی بە جۆرە برنجێكی دیكەی بەناوبانگ بە هاوڵاتیان.
وتیشی، بڕی برنجەكە زیاتر لە 50 تۆنە، لەگەڵ تەواوی ئەو ئامێر و پێداویستیانەی لە ساختەكارییەكدا بەكارهێنراوە، دەستیبەسەردا گیراوە.