سەرۆک بافڵ: دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان بگۆڕدرێت بۆ كردار

12:59 - 2023-03-16
کوردستان
320 جار خوێندراوەتەوە

‏دەبێت خزمەتكردنی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان لە دروشمەوە بگۆڕدرێت بۆ كردار و خزمەتەكانمان بارتەقای سەروەری و قوربانیدانی خەڵكی خۆشەویستی پارێزگاكە بێت.
‏‎دەزانین كەموكوڕی هەیە و لە بەرامبەر ئازار و پێویستییەكانی چەندساڵەی شارەكەدا، حكومەت كەمتەرخەم بووە. بەڵام نابێت ئەم بێباكییە دەرحەق بە هەڵەبجەییەكان بەردەوام بێت و دەبێت هەنگاوی جدی و بەرپرسیارانە بۆ خزمەتی شارەكە بنرێت.
‏‎پەسەندكردنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقەوە هەنگاوێكی گرنگ و پێویست بوو تاوەكو حكومەتی عیراق پابەندییە یاسایی و دەستوورییەكان بەرامبەر شاری شەهیدان جێبەجێ بكات و قەرەبووی خەڵكی خۆشەویستی شارەكە بكاتەوە.
‏‎دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی كوردستان

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان