پەیامی بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر بۆ شەهیدبوونی شەڕڤان کۆبانێ و هەڤاڵەکانی

07:28 - 2023-03-17
کوردستان
193 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی شەهیدبوونی فەرماندە (شەڕڤان کۆبانێ) و هەشت هەڤاڵی لە دڵەوە خەمباری کردووین، کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی دوو هەلیکۆپتەر لە ناوچەی چەمانکێ شەهیدبوون.
شەهید شەڕڤان و یەکینەکانی دژەتیرۆر لە رۆژئاوای کوردستان، لە سەرەتای جەنگی رووبەڕووبونەوەی چەتەکانی داعش و بە درێژایی ساڵانی جەنگ، رۆڵێکی قارەمانانەیان بینی، توانیان ببنە سەرەڕمی جەنگە زەمینییەکان و دەیان نەبەردی تۆمار بکەن.
شەرەفمەندین کە توانیومانە لە بەشێکی زۆری ئەو نەبەردیانەدا هاوبەش بین  و هێزەکانی دژەتیرۆر لەپاڵ یەکینەکانی دژەتیرۆری رۆژئاوا، بەشداربن لە روخاندنی کۆتا بنکە و بارەگای چەتەکانی داعش لە باغۆز، کە ئەمە هەر ئەو ئامانجە بوو، کە یەکینەکانی دژەتیرۆری لە رۆژئاوا لەپێناودا دروستبوو.
سەرەخۆشی لە خۆم و گەلەکەمان لە رۆژئاوای کوردستان دەکەم، دڵنیام گەلی کورد هێندەی رۆڵەی قارەمان هەیە، کە دەتوانن شوێنی فەرماندە شەڕڤان و هەڤاڵەکانی پڕبکەنەوە و درێژە بە رێی خەبات و بەرخودانی ئەوان هەر زوو پڕبکەنەوە.
سەری رێز و نەوازش بۆ تەواوی شەهیدانمان نەوی دەکەین و دڵنیایی دەدەین کاروانی رووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و پارێزگاری لە خاکەکەمان سەدان قوربانی دەوێت.
وەهاب ‌هەڵەبجەیی
بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر

بابەتە پەیوەندیدارەکان