باوكی مێسی لەبارەی پەیوەندیكردنی كوڕەكەی بە یانەی هیلالی سعودییەوە هاتە دەنگ

11:09 - 2023-03-18
وەرزش
214 جار خوێندراوەتەوە

خۆرخێ‌ مێسی باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی هەواڵی پەیوەندیكردنی كوڕەكەی بە یانەی هیلالی سعودییەوە رەتكردەوە و لە تۆڕی ئینستاگرام نووسیویەتی، هەواڵی ساختە، تاكەی دۆركان بەردەوام دەبن؟ چۆن دەیسەلمێنن؟ هەموو شتەكان هەڵەن.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باسیان لەوەكردبوو، باوكی مێسی بۆ پەیوەندیكردنی كوڕەكەی بەیانەی هیلالی سعودییەوە داوای 600 ملیۆن یۆرۆی كردووە، ئاماژەشیان بەوەكردبوو، كە مێسی راهێنانەكانی پاریس سانجێرمانی جێهێشتووە.

سەرچاوە:
Kooora

بابەتە پەیوەندیدارەکان