بایدن: بڕیاری دەستگیركردنی پوتین بڕیارێكی رەوایە

11:21 - 2023-03-18
جیهان
551 جار خوێندراوەتەوە

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین سەرۆكی روسیا تاوانی جەنگی کردووە، هەربۆیە بڕیاری دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیركردنی بڕیارێكی  رەوایە.
دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، بەڵگەی پێویست لەبەردەستن، كە دەیسەلمێنن پوتین تاوانی جەنگی لە ئۆكرانیا کردووە، لەوانە راگواستنی نایاسایی منداڵان بۆ ناوچە داگیركراوەكانی ئۆكرانیا.
ئەو بڕیارەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، 123 وڵاتی ئەندامی دادگاكە پابەند دەكات بە دەستگیركردنی ڤلادیمێر پوتین ئەگەر بچێتە وڵاتەكەیان ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمریكا ئەندامی دادگاكە نییە.

سەرچاوە:
france24

#جۆ بایدن

بابەتە پەیوەندیدارەکان