شەپۆلێکی دیکەی باران هەرێم دەگرێتەوە

01:53 - 2023-03-23
کوردستان
220 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، لە ھەفتەی داھاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت.

دەستەی کەشناسی ھەرێم پێشبینیکردووە، کەشوھەوا بۆ رۆژی ھەینی ھەوربێت و پلەکانی گەرما کەمێک روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بۆ رۆژی شەممەش کەشوھەوا ھەور و نمەباران دەبێت. 
بۆ رۆژی یەکشەممەش، شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە چەند کاتێکدا بەخوڕ باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، باران بارینەکە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەش بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان