سەرۆک کۆمار لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کۆبۆوە

10:54 - 2023-03-25
عیراق
190 جار خوێندراوەتەوە

لە پەراوێزی کۆنگرەی ئاو لە شاری نیویۆرک، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق  لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار باسی لەو ئاستەنگانە کرد کە عیراق بەهۆی قەیرانی ئاودا رووبەرووی بووەتەوە، جگە لە دیاردەی بەبیابانبوون و وشکەساڵی و خۆڵبارین کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆی لایەنە جیاوازەکانی ژیان دروستکردووە، سەرۆک کۆمار ئەو پێشنیازانەشی بە گرنگ لە قەڵەم دا کە دەبنە ھۆی کەمکردنەوەی قەیرانی ئاو لە جیھاندا.
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە نزیکەوە ئاگادارە کە عیراق بەدەست کەمیی ئاو و نزمیی ئاستی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فوراتەوە دەناڵێنێت کە کاریگەرییان لەسەر ژیان و رەوشی ژینگەیی دروستکردووە، پشتیوانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشی بۆ عیراق دەربڕی لە ھەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی قەیرانی ئاو و گۆڕانی کەشوھەوا و کاردانەوەکانیان لەسەر ژیانی گشتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان