حەسیر مەیدان، سەرت بە تاشین چێ
بەشی مۆنیتەرینگ
*فەرهەنگی باشە پەخش و بڵاو دەبێتەوە، فەرهەنگی خراپ ئەگەر زۆر و زیاد بوو پێی دەگوترێ تەشەنە دەسەنێت.
بۆیە ئەو فەرهەنگی خۆسەپێنییەی لەناو پارتی هەیە تەشەنە سەندنە.
*کاتی خۆی کەمال کەرکوکی بە پەرلەمانتارانی وت (حەسیر مەیدانی پێ بکەن) داوای کرد زێرەڤانی ئەو پەرلەمانتارانەی بۆ تەمبێ بکەن.
دیارە حەسیر مەیدان جیایە لە (مەیدانی حەسیرەکە)ی کەرکوک کە شوێنێکی جێی کەسابەتە، بەڵام چونکە (کەمال کەرکوکی) بەئەسڵ کەرکوکی نیە، مەیدانی حەسیرەکە پێنازانێ، بۆیە ئەو هەر حەسیر مەیدان دەزانێ.
ئەو کەلتورە چونکە رێی لێ نەگیرا، بە داخەوە تەشەنەی سەند.
سەرئەنجام گەیشتە بەغدا و حەلبوسی حەلیفەکەی بارزانی ئەمەی فەرموو گوایە زێرەڤانی، کە پارێزەری پەرلەمانی عیراق دەکەن، لە پارێزەرەوە ببنە پەلاماردەر. یانی ئەویش حەزی چۆتەسەر حەسیر مەیدان.
سەرتاشین و سەرت بە تاشین چێ، هەر فەرهەنگی توندەکانی ناو پارتییە ئێستا لە کابینەکەی سەرۆکی حکومەت گەشەی پێ دراوە.
بە ڤیدیۆ تۆمار دەکرێ و هەر بە ڤیدیۆش پەشیمانی دەردەبڕن.
یانی پارەی خۆت بدەو قنج هەڵپەڕە. کەتنی خۆت بکە و داوای لێبووردن بکە.
ئەم کەلتورە هی ئەوەیە نەمێنێ هی ئەوەیە سەری بە تاشین چێ.