زانیاری نوێ لەو بارەیەوە
هەرچەندە بەردەوام لەکاتی خواردنی ساردەمەنیدا پێمان وتراوە کە لێی دووربکەوینەوە، چونکە بۆ جەستە خراپە و شەکر و چەوری زۆری تێدایە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ پێچەوانەکەی دەسەلمێنێت.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی هارڤارد، کراوە، خواردنی نیو کوپ ساردەمەنی رۆژانە (64 گرام) هاوکارە بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، بەتایبەت لای ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
بەڵام لای خۆیەوە جۆن فورد، پزیشکی تەندروستی گشتی ئاماژەی بەوە داوە کە نابێت زیادەڕەوی لە خواردنی ساردەمەنیدا بکرێت و تەنها بە چەند توێژینەوەیەک بڕیاری لەبارەوە بدرێت، هەر بۆیە وتویەتی"من هیچکات ئامادەنیم زیادەڕەوی بکەم لە خواردنی ساردەمەنیدا"
سەرچاوە:
سکای نیوز