سودانی 57 بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەكەیان دوور دەخاتەوە

11:06 - 2023-05-03
عیراق
193 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا 57 بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەكانیان دووربخاتەوە، بەهۆی ئەوەی لە هەڵسەنگاندنەكانی شەش مانگی یەكەمی كابینەكەیدا دەرنەچوون.
لای خۆیەوە هیشام روكابی راوێژكاری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، میكانیزمی گۆڕینی پلە تایبەتەكان لە چوارچێوەی بەرنامەی حكومەت و لەسەر بنەمای لێهاتوویی و دەستپاكی و پیشەییە.
سەرچاوە: وكالة العهد نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان