پاڵەوانێكی چینی مێژوو تۆمار دەكات

11:50 - 2023-05-22
وەرزش
237 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری ئەستانای پایتەختی كازاخستان دوو پاڵەوانی ناوداری جیهانیی تا سەرەتای ئەم مانگە لە سەختترین ركابەرییدا بوون بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانی جیهانی یاریی شەترەنج.
یارییەكە لەنێوان هەردوو پاڵەوانی جیهانیی دینگ لێرینی چینی و ئایان نیپۆ منیاشچی روسیدابوو، یارییەكەی نێوانیان هێندە سەختبوو بە یاریی كۆتایی یەكلاكەرەوە یەكلایی بووەوە و دینگ توانی یارییەكە بباتەوەو ببێتە 17 یەمین پاڵەوانی جیهانیی ئەم یارییە.
تایمی یەكلاكەروە چوار یاریی بووە، یارییەكان یاریی خێرا بوون، كات دەگیرا، پاش ئەوەی هەردوو پاڵەوان دوا توانای زیرەكی و لێهاتوویی و تاكتیكی خۆیان بەكار هێنا، دواجا دینگ توانی نازناوی پاڵەوانی جیهانی 2023 دەستەبەر بكات و بۆ یەكەمین جار پاڵەوانێكی چینی بوو بە پاشای جیهانیی ئەم یارییە.
بەگشتی لەم یارییە ماراسۆنییە درێژ خایەنەدا 21 یاریی خێرایان لەگەڵ یەكتریدا كرد، دینگ 8 یاریی بردەوەو ئایانیش 7 یاریی بدرەوەو 6 یارییش بە یەكسانبوون كۆتاییانهات، لەنێوان هەردوو جەولە یارییدا رۆژێك پشوو بۆ یاریزانەكان دیارییكرابوو.
بۆ یەكەمین جاریش لەمێژووی یاریی شەترەنجدا كچێك و كوڕێكی چینی بوون بە خاوەنی نازناوی پاڵەوانی جیهان، ئەوتا لە كچانیشدا هو یفان هەڵگری ئەم نازناوەیە و لە پلەی یەكەمی ریزبەندیی كچانی جیهاندایەو ئەلیكسەندرا گۆریچكینای روسی دووەمە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان