بەهۆی باڵەخانە بەرزەکانەوە، شاری نیۆیۆرک مەترسی ژێرئاوکەوتنی لەسەرە

06:08 - 2023-05-24
هەمەرەنگ
224 جار خوێندراوەتەوە


بەپێی توێژینەوەیەکی گۆڤاری زانستی Earth's Future، شاری نیویۆرک بەهۆی ئەو قورساییە زۆری باڵەخانە بەرزەکان بۆی دروستکردووە، مەترسی ژێرئاوکەوتنی لەسەرە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە باڵەخانە زۆر و بەرزەکانی نیویۆرک مەترسی لەسەر ئەو شارە دروستکردووە، چونکە کێشی کۆی گشتی شارەکەی گەیاندۆتە 1.68 ترلیۆن رەتڵ، بەو هۆیەشەوە ساڵانە شارەکە یەک بۆ دوو میلیمەتر رۆدەچێت و لە ساڵی 1950 وە تا ئێستا 22 سانتیمەتر رۆچووە.

توێژەران ئاماژەیان بەوەشداوە کە ئەو قورساییەی باڵەخانە بەرزەکان خستوویانەتە سەر شارەکە بەرامبەرە بە قورسایی 140 ملیۆن فیل و لە ئەگەری گۆڕانکارییە سروشتییەکاندا، شارەکە مەترسی ژێرئاوکەوتنی بۆ دروست دەبێت.


سەرچاوە: independent

بابەتە پەیوەندیدارەکان