ئا: كورده‌وان محه‌مه‌د سه‌عید
فه‌ره‌نسا زیاتر له 50 ساڵه له كانه‌كانی ئه‌فریقا یۆرانیۆم ده‌رده‌هێنیت، ئه‌مه‌ش وای لە فه‌ره‌نسا كردووه ببێته یه‌كێك له به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی جیهان و یه‌كێكیش له گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كارانی وزه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر ئاستی جیهان. گه‌نجینه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته یه‌كێك له هه‌ژارترین وڵاته‌كانی ئه‌فریقاوه، ئه‌ویش نه‌یجه‌ره، نه‌یجه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی یۆرانیۆمه، %60ی دانیشتوانه‌كه‌ی داهاتی رۆژانه‌یان له یه‌ك دۆلار كه‌مترە.
نه‌یجه‌ر، له دوای هه‌ریه‌كه له كازاخستان و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاته له رووی بوونی یۆرانیۆمی خامه‌وه، ته‌نیا له ساڵی 2021یشدا %25ی یۆرانیۆمی هه‌موو ئه‌وروپای دابینكردووه، كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كاریان هێناوه، به‌و پێیه‌ش چه‌ندین ملیۆن ماڵ له ئه‌وروپا به یۆرانیۆمی نه‌یجه‌ر رووناك بۆته‌وه، له راستیدا ده‌بوو به‌هۆی ئه‌و یۆرانیۆمه‌وه كه ئه‌وروپاییه‌كان پێی ده‌ڵێن كێكه زه‌رده‌كه، هاووڵاتیانی نه‌یجه‌ر له دۆخێكی ئابووریی زۆر باش‌دا بژیانایه، به‌ڵام ئه‌وان به‌ر نه‌فره‌تی یۆرانیۆم كه‌وتوون، وه‌ك چۆن هه‌ندێك وڵات به‌ر نه‌فره‌تی نه‌وت كه‌وتوون.
فه‌ره‌نسا زوو تێگه‌یشت
فه‌ره‌نسا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به كووره‌ی ئه‌تۆمی ده‌به‌ستێت، كه یۆرانیۆم ده‌گۆڕن بۆ وزه‌ی كاره‌با و سێ له‌سه‌ر چواری وزه‌ی كاره‌بای ئه‌و وڵاته له‌و رێگه‌یه‌وه بەرهەم دەهێنرێت، بیرۆكه‌ی پشتبه‌ستن به یۆرانیۆمیش بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، به تایبه‌تی ساڵی 1973 كه رێكخراوی ئۆپیك گه‌مارۆی خسته سه‌ر نه‌وت بۆ پشتیوانیكردن له سوریا و میسر، فه‌ره‌نسا تێگه‌یشت كه نابێ به ته‌نیا پشت به نه‌وت ببه‌ستێ، پێشتریش نه‌یجه‌ر وڵاتێكی ژێرده‌سته‌ی خۆی بووه، له‌به‌رئه‌وه ده‌یزانی یۆرانیۆمێكی زۆر له ژێر خاكه‌كه‌یدایه و یۆرانیۆمیش باشترین جێگره‌وه‌ی سووته‌مه‌نییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با.
له ساڵی 1974ەوه تا كۆتایی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، فه‌ره‌نسا ده‌ستیكرد به گه‌ڕخستنەگەڕی كووره ئه‌تۆمییه‌كانی و ساڵانه نزیكه‌ی شه‌ش كووره‌ی ده‌خسته‌گه‌ڕ، تا ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسا نزیكه‌ی 56 كووره‌ی ئه‌تۆمی له‌كاردایه، كه زۆربه‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا دروستكراون و %75ی كاره‌بای فه‌ره‌نسا دابین ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و كووره ئه‌تۆمیانه به یۆرانیۆم كار ده‌كه‌ن و به گوێره‌ی راپۆرتی گڵۆباڵ ئیكۆنۆمی-ش فه‌ره‌نسا له ساڵی 2001ەوه یۆرانیۆم له خاكی خۆیدا نه‌ماوه، به‌ڵام نه‌یجه‌ر تائێستاش %4ی یه‌ده‌كی یۆرانیۆمی جیهانی هه‌یه، كه به 276 هه‌زار و 400 تۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
هاووڵاتیان خزمه‌تگوزارییان نییه
جیاوازییه‌كی گه‌وره له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا دروست بووه، فه‌ره‌نسا كه هیچ یۆرانیۆمی نییه هه‌موو هاووڵاتییه‌كی كاره‌بای هه‌یه، به‌ڵام نه‌یجه‌ر كه خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو یۆرانیۆمه‌یه، ته‌نیا %19.3ی دانیشتوانه‌كه‌ی كاره‌بایان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له شاری ئه‌لێت كه زۆربه‌ی كانه یۆرانیۆمه‌كانی تێدایه، دانیشتوانه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی هه‌ژاریدان و جگه له دوو هه‌زار كارمه‌ندی كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان كه له ماڵ و حاڵی زۆر باش‌دا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت یانه و چێشتخانه‌ی زۆر باشی تێدایه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی لەشاریشدا له خانووی قوڕدا ده‌ژین و رێگه‌وبانه‌كه‌شیان قیرتاو نییه. به‌رپرسیانیش هۆكاری ئه‌و هه‌ژارییه ده‌گێڕنه‌وه بۆ بوونی گه‌نده‌ڵی له‌و وڵاته‌دا، چونكه به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یجه‌ر له پله‌ی 106دایه بۆ شه‌فافیه‌ت.
كه‌مترین داهاتی تاك
له‌سه‌ر ئاستی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییش هه‌ره‌یه‌ك له‌و دوو وڵاته‌ش جیاوازییه‌كی زۆر گه‌ورەیان هه‌یه، ساڵی 2021 داهاتی ساڵانه‌ی تاك له فه‌ره‌نسا 43 هه‌زار و 659 دۆلار بووه، به‌ڵام له نه‌یجه‌ر داهاتی ساڵانه‌ی تاك ته‌نیا 590.6 دۆلار بووه، سه‌ره‌ڕای داهاتی كه‌م و نه‌بوونی كاره‌با و رێگه‌وبان و زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان، دانیشتوانی نه‌یجه‌ر به‌ده‌ست كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌شه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌شێكی زۆریش له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له كانه یۆرانیۆمه‌كانه‌وه ئاوی خواردنه‌وه‌كه‌یان ئالوده بووه به ماده‌ی تیشكده‌ری یۆرانیوم.
فه‌ره‌نسا كه ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر كانه یۆرانیۆمه‌كانی نه‌یجه‌ردا و نرخێكی زۆر كه‌متر له بازاڕی جیهانی ده‌دات به حكومه‌تی نه‌یجه‌ر كه خاوه‌نی یۆرانیۆمه‌كه‌یه، حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی نه‌یجه‌ر هه‌وڵیان داوه، پێداچوونه‌وه به رێكه‌وتن و گرێبه‌سته‌كانی تایبه‌ت به‌و بواره‌دا بكرێت و نرخێكی باشتر وه‌ربگرن، به‌ڵام تائێستا هیچ حكومه‌تێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له‌و هه‌وڵانه‌دا، كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان به فێڵ و بیانووی جۆراجۆرەوە خۆیان له مه‌سه‌له‌كه ده‌دزنه‌وه.
هه‌وڵی بێئه‌نجام
یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ی هه‌وڵی دا فه‌ره‌نسا رازی بكات به گۆڕانكاریی له نرخی یۆرانیۆمدا (حه‌مانی دیۆری) بوو، كه دوایكرد به‌شه قازانجی وڵاته‌كه‌ی له فرۆشتنی یۆرانیۆم به‌رز بكرێته‌وه، ئه‌وه بوو دوای داواكارییه‌كه‌ی له ساڵی 1974دا فه‌ره‌نسا كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی بۆ رێكخست و كوده‌تاكه‌ش ئه‌فسه‌رێكی نزیك له فه‌ره‌نسییه‌كان كردی، كاتێكیش كوده‌تاكه كرا ته‌نیا 72 سه‌عاتی مابوو بۆ كۆبوونه‌وه سێقۆڵییه‌كه‌ی نێوان فه‌ره‌نسا، نه‌یجه‌ر، گابۆن، بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر نرخی یۆرانیۆم.
دوای 30 ساڵ و له ساڵی 2006دا نه‌یجه‌ر یاسایه‌كی نوێی تایبه‌ت به كاروباری كانی كانزاكانی ده‌ركرد و تیایدا باجی سه‌ر ده‌رهێنانی یۆرانیۆمی به‌رز كرده‌وه بۆ %12 ، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره هیچ كاریگه‌رییه‌كی بۆ سه‌ر فه‌ره‌نسییه‌كان نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی رێكه‌وتنێكی پێشتر هه‌بوو له نێوان كۆمپانیای ئه‌ریڤا و حكومه‌تی نه‌یجه‌ردا، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ رێگه نادات حكومه‌تی نه‌یجه‌ر هیچ بڕیارێكی خۆی به‌سه‌ر كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كاندا بسه‌پێنێت، رێكه‌وتنه‌كه‌ش له ساڵی 2004 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه تا ساڵی 2014.
نرخه‌كه‌یان دابه‌زاند
له دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش فه‌ره‌نسا و نه‌یجه‌ر كه‌وتنه گفتوگۆ و نه‌یجه‌ر هه‌وڵیدا نرخی یۆرانیۆمی وڵاته‌كه‌ی بكاته هاوشانی ئه‌و نرخه‌ی كه فه‌ره‌نسا ده‌یدات به یۆرانیۆمی كازاخستان، دیسانه‌وه كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان كه‌وتنه به‌كارهێنانی چه‌ندین جۆری تاكتیك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نرخه به‌رز نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ژماركردنی بڕی %12ی قازانج كه نه‌یجه‌ر شه‌ڕی له‌سه‌ر ده‌كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕی ئه‌و قازانجه بوو كه فه‌ره‌نسا له فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و یۆرانیۆمه له نه‌یجه‌ر ده‌ستی ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌مه‌شدا تاكتیكێكی دیكه‌یان به‌كارهێنا و نرخی یه‌ك كیلۆگرام یۆرانیۆمیان له 110 دۆلاره‌وه دابه‌زاند بۆ 79 دۆلار، به‌وه‌ش گورزێكی دیكه‌یان له نه‌یجه‌ر دا و تائێستاش نه‌یجه‌ر نه‌یتوانیوه به جۆرێك سوود له یۆرانیۆمه‌كه‌ی وه‌ربگرێت كه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی داهات بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رچاوه: نون بوست