تەواوی دانیشوانی گوندێك لە 30 چركەدا دەنگدەدەن

07:24 - 2023-05-29
جیهان
333 جار خوێندراوەتەوە

گوندێكی ئیسپانیا ژمارەی پێوانەییان شكاندووە لە خێراترین پڕۆسەی دانگدان و تەواوی دانیشتوانی گوندەكە لە كەمتر لە 30 چركەدا دەنگ دەدەن.
(گوندی ڤیلارویا) گوندێكی بچووكە لە ئیسپانیا، ژمارەی  دانیشتوانەكەی حەوت كەسە كاتێك سندوقەكانی دەنگدان دەكرێتەوە بەزووترین كات دەنگ دەدەن و یەكەم ناوچەن كە دەنگدان تیایدا كۆتایی دێت.
كۆتایی ئەم هەفتەیە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی ئیسپانیا دەستپێدەكات و سەلڤادۆر پیرێز كە سەرۆكی شارەوانی ئەو ناوچەیە كە گوندەكەی تێدایە دەڵێت، سەرجەم دەنگەكانی ئەو گوندەی مسۆگەر كردووە.
سەلڤادۆر پیرێز دەڵێت دانیشتوانی ئەم گوندە وا راهاتوون لەگەڵ كردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان دەنگی خۆیان دەدەن، دەیانەوێت پڕۆسەی دەنگدانەكەیان كەمتر لە 30 چركە بێت.
 دانیشتوانی ئەم گوندە دەیانەوێت كێبڕكێ‌ بكەن لەگەڵ گوندێكی تری ئیسپانیا كە ناوی(ئیلان دی فاكاس)ە و ژمارەیان سێ‌ كەسە و زووتر لەوان دەنگبدەن.

سەرچاوە: سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان