پیرۆزبایی

08:04 - 2023-05-31
کوردستان
244 جار خوێندراوەتەوە

لە جەژنی نیشتمانیی ساڵیادی دامەزراندنی ( ى.ن.ک) و هەڵایسانی شۆڕشی نوێدا،
سەری رێز لە ئاست یادەوەری شەهیداندا دادەنەوێنین و سڵاوی گەرم بۆ کەسوکاری سەربەرزیان و گشت هەڤاڵانی دێرین و ئەمڕۆی خەباتی بێوچان دەنێرین.
 لەم یادە مەزنەدا، بۆ زیندوو هێشتنەوەی مێژووی پڕلەسەروەرى تێکۆشان وخەباتی پڕ لە قوربانیدان، بۆ گەشەپێدانی زیاتری ئەم کاروانەی یەکێتی، پەرەی زیاتر بە هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەمان دەدەین  لەپێناوی بە دامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکاندا.
هەر لەم جەژنەدا و بۆ بەردەوام بوون لەسەر رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و جۆشدانەوەی کۆڕی خەبات، ساز و ئامادەین بۆ راپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی تێکۆشان کە لەپێشمانن. 
 
سکرتاریەتی کاروباری مەکتەبی سیاسی 
 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان