بۆندەكەی تا هاوینی 2025 نوێ كردەوە

08:17 - 2022-05-08
وەرزش
428 جار خوێندراوەتەوە

یانەی ئەرسناڵ رایگەیاند گەشتونەتە رێككەوتن لەگەڵ میكێل ئارتیتای راهێنەری یانەكە بۆ ئەوەی بۆندەكەی تا هاوینی 2025 نوێ بكەنەوە.
ئارتیتای تەمەن 45 ساڵ كۆتایی ساڵی 2019 بووە جێگرەوەی ئۆنای ئیمری راهێنەری پێشووی یانەكە كە بەهۆی خراپی ئەنجامەكانی یانەكە دوورخرایەوە.
ئەرسناڵ لە ژێر سەرپەرشتی ئارتیتا بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆوە بینیوەو دوو نازناویشی بردۆتەوەو ئەم وەرزەش نزیكە لەوەی یانەكە بگەڕێنێتەوە بۆ چامپیۆنس لیگ، بۆیە یانەكە بڕیاریاندا لەو كاتە گرنگەی وەرز كە یانەكە ركابەری بلیتی چامپیۆنس لیگ دەكات متمانەی بۆ نوێ بكەنەوە.
ئارتیتاش دوای نوێ كردنەوەی بنۆدەكەی وتی: من بەجۆشم و سوپاس گوزاری یانەكەم و دڵخۆشم بە نوێ كردنەوەی بۆندەكەم، دەمەوێت ئاستی یانەكە بەرزتر بكەینەوە و ركابەری گەورەكان بكەین بۆ ئەمەش پێویستە لە چامپیۆنس لیگ یاری بكەین,
وتیشی: پێویستە ئاستی یاریزانەكان بەرز بكەینەوەو ئاست تیپەكەش باشتر بكەین، بۆ ئەمەش هاندەران دەبێت كەشی یاریگا باشتر بكەن.
ئەرسناڵ ئەم جەولەیە میوانداری لیدز دەكات و دوای ئەوە دەبێتە میوانی تۆتنهام و نیوكاسڵ و لە دوا یاریش میوانداری ئێڤەرتۆن دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان