دوای هەرەس دەنگێکی زوڵاڵ جارێکی تر خەندەی خستەوە سەر لێوی رۆڵە دڵسۆزەکانی گەلەکەمان، لەهەموو کون و کەلەبەرێکی کوردستان (ئێزگەی دەنگی گەلی کوردستان) بوو .
گەلی کوردستان لەسەردەمی شاخ چەندین بەرنامەی جوانی لەخۆ گرتبوو کە گشت چین و توێژەکان سوودیان لێدەبینی، تەشویشی ئەو سەردەمە بەڵایەک بوو بۆ رادیۆی حزبەکان و ئەوەی لەهەمووان زیاتر بەعسی نیگەران کردبوو دەنگی گەلی کوردستان بوو
راگەیاندنی شۆڕشی نوێی گەلەگەمان
هەر دوابەدوای بڵاوەپێکردنی شۆڕشی ئەیلول و بەرپابوون و راگەیاندنی شۆڕشی نوێی گەلەگەمان، بۆ جارێکی تر هەڵسانەوە و روبەڕوبوونەوەی رژێمی دکتاتۆری بەعس، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەر لەهەموو جوڵەیەکی شۆڕشگێرانە بیری لەوە کردەوە کە لەڕێگەی راگەیاندنەوە تێکەڵیەکەی جاران دروست بکاتەوە لە نێوان پێشمەرگە و جەماوەر، ئەوەبوو سەرەتا بەهۆی چەند بڵاوکراوەیەکەوە ئامانجەکانی شۆڕش دەگەیشتە دەستی خەڵکانی دڵسۆز و پەرۆشی وڵات و لەخۆبوردوو، هەم بۆ خۆ پەروەردەکردن، هەم گەیاندنی بە هاوڕێیان و خەباتگێڕانی ئەوێ ڕۆژی، دواتر بڕیاری دانانی ئێزگەیەک کە زووتر و زیاتر پەیامی شۆڕشی دەگەیاندە هەموو ماڵێک و هەموو کون و کەلەبەرێکی وڵات و دەرەوەی کوردستان، بۆ ئەم مەبەستە رادیۆیەک بە کۆڵەپشتی پێشمەرگەیەک کە ناوی (مورسەل) بووە گەیەنراوەتە کوردستان لە ساڵی 1979 و دواتر دەستی بە پەخشی خۆی کردووە .
دانان و بەگەڕخستنی ئێزگەی «دەنگی گەلی کوردستان» چەند ئامانجێکی لەخۆ گرتبوو لەمانە:
1- ئامانجی سەرەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بوونی رادیۆیەک ئەوە بوو نائومێدی کۆمەڵانی خەڵک بڕەوێنێتەوە کە دوای هەرەس زۆرینەی گەلی کورد تووشی نائومێدی ببوو، لایان وابوو جارێکی تر شۆڕش درووست نابێتەوە، دەنگی ئەوان ناگاتەوە بەهیچ کوێیەک، ئەوەبوو جارێکی تر ئومێدی بەخشییەوە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
2-دامەزراندنی رادیۆی دەنگی شۆڕشی عیراق ، کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ دەنگی گەلی کوردستان هەوڵێک بوو بۆ گەیاندنی زوڵم و ستەم ونادادی و هەوڵی پاکتاوکردنی گەلی کورد لەلایەن بەعسی رەفتار فاشییەوە، گەیاندنی بە گشت ئازادی خوازانی جیهان .
3-بەحوکمی ئەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە باوەڕی بە خەباتی جەماوەری بووە لە نمونەی راپەڕین، مانگرتن، خۆپیشاندان، خۆی بە بەرپرس زانیوە بەرامبەر بە گەلەکەی، هەر لەبەرئەوە هەمیشە رادیۆی دەنگی گەلی کوردستانی خستبووە خزمەت کۆمەڵانی خەڵک و ئازادیخوازانی گەلەکەمان، هەمیشە هاندەری چالاک و تاک بووە لە بەگژداچوونەوەی تاوانەکانی بەعس لە نمونەی راپەڕینی ساڵی 1982 کە لە (قەڵادزێ)وە سەریهەڵدا و زۆربەی ناوچەکانی گرتەوە .
سەلماندی کە دەنگی هەموو گەلی کوردە
راپەڕینی سەرتاسەری 1991 کە ئەوکاتە دەنگی گەلی کوردستان سەلماندی کە دەنگی هەموو گەلی کوردە، ئێزگە ببووە دەنگی یەک بە یەکی ژن و پیاو و گەورە و بچووکی کورد، ببووە دەنگی هەموو حزب و رێکخراوەکان و دەنگی دلێری راپەڕین بوو .
گەلی کوردستان لەسەردەمی شاخ چەندین بەرنامەی جوانی لەخۆ گرتبوو کە خۆشبەختانە رژێمی بەعس تەشویشی کەمتری دەخستە سەر بەرنامەکان کە گشت چین و توێژەکان سوودیان لێدەبینی، تەشویشی ئەو سەردەمە بەڵایەک بوو بۆ رادیۆی حزبەکان و ئەوەی لەهەمووان زیاتر بەعسی نیگەران کردبوو دەنگی گەلی کوردستان بوو و لەکاتی خوێندنەوەی چالاکییەکانی پێشمەرگە و هاندانی جەماوەر بەتەواوی نقەی لەڕادیۆ دەبڕی، بۆ چارەسەری ئەوە بە نهێنی کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لەکاتی ناوەختدا دەگەیشتە دەستی رێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار. بەدیاریکراوی رۆژانی خۆئامادەکردن بۆ راپەڕینی سەرتاسەری هەر لە رادیۆوە رێنماییەکان دەگەیشتە رێکخستنەکان و پێشمەرگە .
لە ساڵیادی دامەزراندنیدەنگی گەلی کوردستان
لە ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی گەلی کوردستان)دا سڵاو بۆ گیانی گشت شەهیدانمان و رۆحی پاکی (مام جەلال)، سڵاو بۆ کادرە دڵسۆزەکانی ئێزگەی ئەوسا و ئێستا کە بە لەخۆبوردوویی ئەوان ئێزگەکە بوون و بەردەوامی هەبوو.
نەفرەت لە بەعس، سەرکەوتووبێت رادیۆی (دەنگی گەلی کوردستان) کە سەلماندی «دەنگی هەموو گەلی کوردستانە» و تا ئەم چرکەساتە مسداقیەتی خۆی لە دەس نەداوە و لای کۆمەڵانی خەڵک متمانە پێکراوە.
سەرەتاکانی ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان