54
نهێنی سه‌بر، ئه‌مه سێیه‌م رۆمانی نووسه‌ری نه‌رویژی جۆستاین گارده‌ر-ه كه من ده‌یخوێنمه‌وه، ساڵی 2004 رۆمانی مایا و ساڵی 2005 رۆمانی كچه‌ی پرته‌قاڵ- م خوێندۆته‌وه، رۆمانه‌كه 384 لاپه‌ڕه‌یه، سێ حیكایه‌ته له‌ناو یه‌كدا، له‌سێ زه‌مه‌نی جیاوازدا رووده‌ده‌ن، یه‌كه‌م له‌زه‌مه‌نی ئێستا-ی رۆمانه‌كه‌دا، دووه‌م له‌ڕابردووی نزیك، سێیه‌م له‌ڕابردوویه‌كی دوورا، سێ حیكایه‌تی فانتازین به هه‌رسێكیان مێژووی بنه‌ماڵه‌ی راوی ده‌گێڕنه‌وه كه كوڕێكی دوازده ساڵانه، له‌سه‌ر به‌رگی دواوه‌ی رۆمانه‌كه نووسراوه: (ئه‌مه یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌ره و به‌هۆی ئه‌م رۆمانه‌یه‌وه له‌وڵاته‌كه‌ی خۆیدا به‌ناوبانگ بوو وه‌كو رۆماننوسێك..)
له ده‌فته‌ری ساڵی 2022 دا نووسیوومه: (حیكایه‌ته‌كان چه‌نده فانتازین به‌ڵام ئاماژه به گه‌لێك رووداوی راسته‌قینه ده‌ده‌ن كه جه‌نگ تییاندا باكگڕاوندی رووداوه‌كانه، ده‌شێت هێڵی سه‌ره‌كی رۆمانه‌كه ژیاننامه‌ی نووسه‌ر بێت، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مه یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌ره و زۆرجار یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌ر یاداشتنامه‌یه یان پشت به یاده‌وه‌ری و ژیانی تایبه‌تی نووسه‌ر ده‌به‌ستێت بۆ چنینی رووداو و كاركته‌ره‌كان.. له‌ڕێی ئه‌م سێ حیكایه‌ته خه‌یاڵی و فانتازییه‌وه گارده‌ر فه‌لسه‌فه‌ی خۆی راڤه ده‌كات سه‌باره‌ت به بوون و ژیان و مه‌رگ.. ).
(كاتێك مناڵین به‌سه‌رسوڕمان و حه‌په‌ساوییه‌وه جیهانی ده‌وروبه‌ر كه‌شف ده‌كه‌ین، به‌ڵام ورده‌ورده له‌گه‌ڵ شته‌كاندا رادێین، گه‌وره‌بوون به‌هه‌سته‌كانمان مه‌ستمان ده‌كات، بۆیه ئیتر جیاوازی ناكه‌ین له‌نێوان شته‌كاندا و له كۆتاییدا هه‌ستمان به‌رامبه‌ر هیچ شتێك نامێنێت..ل359).
كۆمێنت: (له‌قۆناغی مناڵیدا هه‌موو رۆژێك شتێك سه‌رساممان ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ندا ورده ورده له‌گه‌ڵ شته‌كاندا رادێین، به‌ره‌به‌ره سه‌رسام بوون له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، له‌پڕ خۆمان ده‌بینینه‌وه هیچ شتێك، كه‌سێك، رووداوێك، تووشی شۆكمان ناكات، له‌گه‌ڵیشیدا هه‌ستیاریمان له‌ده‌ستده‌ده‌ین هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی پێستی هه‌ستمان ئه‌ستوور بووبێت و هیچ كاری تێنه‌كات!!)
له‌میانه‌ی رۆمانه‌كه و حیكایه‌ته‌كانی ناوی گارده‌ر به فه‌زیله‌تی تێڕامان و ئازادی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌مان ده‌ناسێنێت.
كتێبه‌كه بێنم معلوماتی لێوه‌رگرم