با پرسیارەکانیان بێ وەڵام نەبن

10:23 - 2023-09-19
سۆزان محەمەد قادر
300 خوێندراوەتەوە

سۆزان محەمەد قادر*

بۆچی؟ چۆن؟ کێ؟ ئەوانە دەسپێکی ئەو پرسیارانەن منداڵان رۆژانە ئاڕاستەی گەورەکانی دەکەن وەک (بۆچی پشیلە چوار قاچی هەیە؟ چۆن مارسکی نایەشێت کە دەڕوات؟ کەی من گەورە دەبم؟ کێ منی دروستکرد؟) ئەوانە و زۆر پرسیاری تریشیان هەیە سەبارەت بە ژینگە و ژیان و مردن و خودا کە چاوەڕێی وەڵامن زۆر کات پەروەردەکاران و دایبابەکان بێزاری دەردەبڕن و بەمنداڵی زۆر بڵێ و بێزارکەر ناویان دەبەن لە هەمانکاتدا پرسیارەکانیان بێ وەڵام دەمێنێتەوە لەکاتێکدا خودی ئەو پرسیارانەی منداڵ دڵخۆشکەرە و ئاماژەدەرێکی باشن و پێمان دەڵێن ئەوان بیر لە دەوروبەر و رووداوەکانی رۆژانەیان دەکەنەوە.

خەیاڵێکی قووڵیان هەیە
راستە هەندێکجار پرسیارەکانیان دووبارە و خەیاڵی و ناواقیعییە هەندێک جاریش فەلسەفییە و پێویستیان بە وەڵامی واقیعییە زۆرینەی ئەو منداڵانەی حەز بە پرسیارکردن و گفتوگۆی زۆر دەکەن ئەوانەن خەیاڵێکی قووڵیان هەیە و لە گەشە بەردەوامن و لق و پۆپی خانەکانی مێشکیان پێویستی بە وەرگرتنی زانیاری نوێیە، تا بەباشی گەشە بکات و بیرکردنەوەکانیان بەباشی رێکبخەن، هەروەها گەشەی زمانیان پێویستی بە وشەی نوێیە و گەشەی کۆمەڵایەتییان بەهێز دەکات، بۆیە نابێت گەورەکان هیچ کات لە ئاستی پرسیار و گفتوگۆکانی منداڵ خۆیان بە دوور بگرن یاخود وەڵامی کورت و لەکۆڵ خۆکەرەوەیان بدەنەوە، بەڵکو کاتیان بۆ تەرخان بکەن وەڵامی راست و زانستییان بدەنەوە و هەر کاتێکیش گەورەکان سەرقاڵی کاری گرنگی خۆیان بوون دەکرێت بە زمانێکی شیرین داوا لە منداڵ بکرێت  پێویستە ئارام بگرێت و دڵنیابکرێت لە کاتی گونجاودا وەڵام دەدرێتەوە مەرج نییە گەورەکان راستەخۆ وەڵامی بەجێیان پێ بێت بۆیان یاخود بە هەڵە پرسیارەکانیان وەڵامبدەنەوە دەتوانن پرسیار لە شارەزایانی بواری پەروەردەی منداڵ بکەن یان خوێندنەوەی کتێب و سەرچاوەی ئینتەرنێت کە لە رۆژگاری ئەمڕۆدا ئاسانکاری باشمان بۆ دەکات بۆ دەستکەوتنی وەڵامی راست و دروست بە کەمترین کات لەسەر هەر بابەتێک ( فرۆید ) زانای بواری دەروونزانی بڕوای وایە پێنج ساڵی یەکەمی سەرەتای منداڵی گرنگە بۆ دروستبوونی کەسایەتی لە دواڕۆژدا ئەگەر ئێمەش بمانەوێت تاکێکی تەندروست و باش بۆ کۆمەڵگە دروست بکەین پێویستە لە ئاست گەورەیی پرسیار و گفتوگۆی منداڵدابین.    

 *سەرپەرشتیاری پەروەردەیی

پێویستە گەورەکان بە دروستی وەڵامی پرسیاری منداڵان بدەنەوە

وتارەکانی نوسەر