توندوتیژیی دەروونی بۆ سەر منداڵ

10:06 - 2023-09-25
سمکۆ چنارەیی
115 خوێندراوەتەوە

توندوتیژی دەروونی کە دەکرێتە سەر منداڵان لەلایەن دایک و باوکەوە کاریگەری زیاتری هەیە لەچاو ئەو جۆرانەی تر کە لەلایەن کەسانی ترەوە دەکرێن.
بەخێوکارانی منداڵ بەخۆیان بزانن یان نەزانن زۆرجار کۆمەڵێک رەفتار و هەڵسوکەوتی رۆژانەیان کە بەرامبەر منداڵەکانیان دەریدەبڕن دەچێتە خانەی توندوتیژی دەروونییەوە و ئەگەری دروستبوونی خەمۆکی و تەنانەت لەوانەیە سەرهەڵدانی نەخۆشی جەستەیی و دەروونیشی لێ بکەوێتەوە.
لەوانەش پشتگوێخستنی منداڵ و سەرزەنشتکردنی لەبەرچاوی هاوڕێکانی و بەتایبەت لەکاتی بەدەست نەهێنانی نمرەی بەرز یان دەرنەچوونی و بەراوردکردنی بە کەسانی تر کە بەپێچەوانەی ئەون، چونکە هەر نەوەیەکی خێزانەکە توانای خۆی  دیاریکراوە و نابێت دایک و باوک خۆشەویستی و هەستی گرنگی پێدان ببەستنەوە بە ئەنجامی خوێندنگەوە، چونکە هەر جۆرە ویستێکی زیاد لەتوانای منداڵ بسەپێنرێت بەسەریدا نائارامی و کاریگەری نەرێنی زۆر لەلای منداڵ دروست دەکات و بۆ دەرچوون لەو دۆخەش پەنا دەباتە بەر فێڵ و کاری نادروست و هاندەرێک دەبێت تا لەکۆمەڵێک بەها و خوی جوان دووربکەوێتەوە.
کەواتە جگە لەهاندانی باش، با لێگەڕێین توانا و بەهرە و ئاستی خۆیان چەندێکە ئەوە بخەنەڕوو، چونکە نەک منداڵەکان بەڵکو هەموومان بەجیاوازی و فرە بۆچوون و لە یەکدی نەچوونەوە جوانین.

وتارەکانی نوسەر