هیوا سەرهەنگ
یه‌کێتی وه‌ک رێکخراوێکی ده‌گمه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به بیروبۆچوونێکی نوێ و له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆری شۆڕشگێڕی و له‌سه‌ر سیستمێکی نوێی هاوچه‌رخ، له ساته‌وه‌ختێکی دژوار و پڕ نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا، وه‌ک پێداویستییه‌کی مێژوویی خۆیی و بابه‌تییانه دژ به ره‌وشێکی سەخت و ئاڵۆز دامه‌زراو توانی پێشڕه‌وایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان بکات.
یه‌كێتی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک یه‌کێک له پێکهاته رێکخراوه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی، له گۆڕه‌پانی سیاسی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌یی کورددا هاتۆته ئاراوه و به تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی قۆناغێکدا که بزاڤی رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی له نسکۆی بێ وێنه‌دا بووه و توانیویەتی شه‌ره‌فی جڵه‌وی هه‌ڵسانه‌وه و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی کڵپه‌ی شۆڕش و گێڕانه‌وه‌ی هیوا بۆ بێ هیواکان بگرێته ده‌ست.
هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە به چه‌ندین گۆڕانکاری و ململانێ و هه‌ڵچوون و داچووندا تێپه‌ڕیوه تا وه‌ک پارتێکی جه‌ماوه‌ریی رووناکبیری به‌هێز نه‌ک هه‌ر له گۆڕه‌پانی کوردستاندا، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیشدا شوێنی شیاوی خۆی دراوەتێ.
یەکێتی، ده‌رهاویشته‌ی هزری قووڵ و فراوان و توێ توێکردنی زانستییانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کۆمه‌ڵی کورده‌واری بوو، خۆ ئەگەر هزر و رووناکبیریی و دڵسۆزیی و نیشتمانپه‌روه‌ریی و گیانبازی و په‌رۆشیی نه‌بوایه، شیمانه‌ی هه‌بوو هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خه‌بات و ئه‌م ده‌ره‌نجامانه‌ی ئه‌مرۆیان نه‌بوایه و یاخود زۆر دڕەنگتر بهاتایه‌ته گوڕێ.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، وه‌ک هه‌میشه قه‌ڵا پۆڵایینه‌که‌ی شۆڕشی شاخ و سەنگەری خه‌باتی ژێر زه‌مینی و پێشڕه‌وه جڵه‌وگیره‌که‌ی رووداو و گۆڕانکارییه‌کانە له هه‌موو بارودۆخه ناسکه‌کانی پێش راپه‌ڕین و پاش راپه‌ڕیندا.
لە پێنجەمین کۆنگرەشدا، جارێکی تر کارامه‌یی خۆی به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و رێکخستنه‌کانی ناسانده‌وه و بۆ هه‌موان ئاشکرا بوو یه‌کێتی ئه‌و گه‌مه سانا و ساکاره نییه تێکه‌ڵ به دووتوێی به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی تاک بکرێ، به‌ڵکو ئه‌و رێکخراوه په‌سه‌نده‌یه که بۆ هه‌ر هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخێک که‌ره‌سته و پێداویستی خۆی هه‌بووه و هه‌یه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌کی زۆر له هه‌ڤاڵ و کادری رووناکبیری به توانا و به ئه‌زموونه که هه‌میشه پێیان وتراوه پیاوانی به هه‌ڵمه‌ت، هه‌ڵۆکان.
هیچکات ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ش درێغییان نه‌کردووه له‌و ئه‌رکانه‌ی پێیان سپێردراوه.
یەکێتی مێژووەکەی پڕه له داستانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رسووڕهێنه‌ر، پڕ له سه‌رکرده‌ی خه‌باتگێڕ و ماندوو نه‌ناس، پڕ له چالاکی ئه‌فسانه‌یی, هه‌موو ئه‌مانه زه‌مینێکیان پڕ کرده‌وه و مێژوویه‌کیان تۆمارکرد له قۆناغی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی و شۆڕشگێڕیدا.
په‌رۆشی بۆ خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی سته‌مدیده‌ی کوردستانه، پێشمه‌رگه‌ش ئه‌مڕۆ هه‌موو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستانن. یه‌کێتی هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئه‌مڕۆ و هزر و خوێندنه‌وه‌ی به‌پێی قۆناغه‌کان بووه و هه‌ر له‌و سەرچاوەیە‌شه‌وه بۆ خودی هه‌ر قۆناغێک و ئاینده‌شی پێشکه‌وتنکار و داهێنه‌ر بووه.
ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نه‌ویستیشه ئه‌و داهێنانه‌یه که دروستیی پێگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان نیشان ده‌ده‌ن هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییەوە که له بارودۆخێکی ناهه‌مواردا هاته مه‌یدانی ململانێ و خه‌بات و تێکۆشانه‌وه و بڵێسه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مانی له چیاکانی کوردستانه‌وه هه‌ڵگیرساندەوە.
بۆیە جێێ خۆیه‌تی شانازی به مێژووی خه‌بات و داهێنانه‌کانییه‌وه بکات، چوون هه‌موو خه‌بات و داهێنانێکی ده‌ستکه‌وتێکی جه‌ماوه‌ری و سه‌روه‌رییه‌کی لێ که‌وتۆته‌وه و خستوویه‌تیه سه‌ر لاپه‌ڕه چڕ و پڕه‌کانی مێژووی خه‌باتی بزاڤی نه‌ته‌وەیی کورد.