مام جەلال، سهرهتاكانی ژیانی وهك لاوێكی به توانا و رووناكبیر و شارهزا دهستپێكردووه و تێكهڵ به ژیانی سیاسی بووه، ههموو ژیانی پڕاوپڕ له ئهزموون و خهبات و بەرخۆدان بووە، چ لهسهر ئاستی ناوخۆ و شۆڕشهكانی كورد، یان ئاستی دیپلۆماسیی و پهیوهندییه نێودهوڵهتییهكان.
توانای خۆڕاگریی زۆری هەبوو
ئەو لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی مێژووی هاوچەرخی کوردستان و عیڕاق و ناوچەکەیە. سەرکردە و ههڵكهوتهیهكی دهگمهنی سیاسییه، له مێژووی نهتهوهی كورددا مرۆڤێکی خاوەن باوەڕێکی تۆکمە و پتەوی بە ئاشتی و دادپەروەری و دیموکراسی و مافی مرۆڤ هەبوو، خۆڕاگر و ورە بەرز بوو، خاوەن توانای بەرگەگرتن بوو.
لە تەمەنێکی لاویدا گەشەی کردووە و بووە بە نووسەر و رۆژنامەنووس، خولیای بۆ کەلتور و ئازادیی کورد قووڵ بوو. ئەو سەرکردەیەک نەبوو کە لە پشت دەسەڵاتەوە خۆی بشارێتەوە، بەڵکو کەسێک بوو کە بتوانێت راستەوخۆ لە چاوی گەلەکەیدا بڕوانێت بە تێگەیشتنی بەهێز و پڕ هیوا.
ساڵی 1975 یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بە هاوکاریی دەستەیەک لە هەڤاڵانی دامەزراند و فرەمینبەری و پێکەوەگونجانی لە شۆڕشی چەکدارانە و خەباتی سیاسیدا هێنایە ئاراوە و دوای ساڵێکیش هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی راگەیاند کە وەڵامێک بوو بۆ گۆڕانکاری و گەڕانەوەی هیوا بۆ شکۆمەندیی میللەتێکی هەرەس پێهێنراو.
سەرچاوەکەشی ئەو ئایدۆلۆژییە دەوڵەمەندەی مامی گەورە بوو کە تێهەڵکێشی کردەوە بە بارودۆخە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییە سەردەمیانەکەی دوای هەرەس و بە راگرتنی هاوکێشەی گۆڕەپانی خەبات و بەشداریکردنی هەمووان لە کاروانی سەختی خەباتدا.
بە وردی لە پەیامەکانی بڕوانین
دەکرێت تێڕامانی ورد بکرێت لە جـێبەجـێکردنی پەیامەکانی مامی گەورە و درێژەدان بە رێبازەکەی و چۆن و کێن ئەوانەی بە تەواوی رێبازی مام دەکەنە پردی پەڕینەوە بەرەو سەرکەوتن و گەیشتن بە ستراتیژیی دۆزی رەوای گەلەکەمان؟
فەلسەفەی سەرۆک مام جەلال و تێگەیشتنە هەمەلایەنەکانی لە سەرکردایەتیکردندا، لەو دەگمەنە هەڵبژێردراوانەن کە دەتوانن پەیامەکان بگەیەنن و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش، ئەو یەکێتییەیە هەر وەک مامی مەزن دەیفەرموو: (سەفین لەبن دێت بەڵام یەکێتی لە بن نایەت).
ئەو لە هەموو کەس باشتر لەوە تێگەیشتبوو کە پێشکەوتنی راستەقینە تەنها لەڕێگەی سەربازیی یان سیاسییەوە بەدەست ناهێنرێت، بەڵکو لەڕێگەی پەروەردە و کەلتور و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتیشەوە بەدەست دێت.
دەکرێت تێڕامانی ورد بکرێت لە جـێبەجـێکردنی پەیامەکانی مامی گەورە و درێژەدان بە رێبازەکەی و چۆن و کێن ئەوانەی بە تەواوی رێبازی مام دەکەنە پردی پەڕینەوە بەرەو سەرکەوتن و گەیشتن بە ستراتیژیی دۆزی رەوای گەلەکەمان؟
سەرۆکێک لە وڵاتێکی پڕ لەکێشەدا
له ئهزموونەکەی یهك مانگی حوكمڕانیی ههموو سهركرده عیراقییهكانیشدا دهركهوت، مام جەلال تاكه كهسی شیاوه بۆ كۆمهڵگهیهكی پڕ ناكۆكی و ململانێ و كێشمهكێش لهسهر دهسهڵات و به تێكڕای دهنگهكانی ناو پەرلەمان، مام جهلال بۆ پۆستی سهرۆكایهتی كۆمار ههڵبژێردرا، هەمووان به كهسایهتی پێویست و سەرکەوتوو بۆ رۆژانی سهخت و دژوار ناوزهدیان كرد.
ساڵی 2005، بووە یەکەم کورد کە ببێتە سەرۆک کۆماری عیراق، لە وڵاتێکدا کە پڕ بوو لە گرژی نەتەوەیی و ئایینی و ناتەبایی سیاسی، توانی وەک ناوبژیوانێک هەموو لایەنەکان لەسەر یەک مێز کۆبکاتەوە و بە فریادڕەسی هەموو تەنگژەکانی دەزانن.
دەوڵەتمەدارێک بوو دەیزانی چۆن وڵات بەڕێوەببات. ئایدیۆلۆژیای ئەو لەو باوەڕەدا بوو کە ئاشتی و دیموکراسی، شانبەشانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچن.
باوەڕی بە گرنگیی دامەزراوەکان و سەروەریی یاسا و مافی مرۆڤ و پێدانی دەنگ بە دانیشتوانی پەراوێزخراو هەبوو، لەسەر ئاستی جیهان، رێزێکی زۆری هەبوو.
لە کەلتورە جیاوازەکان تێدەگەیشت و دەیزانی چۆن متمانە لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی دروستبکات. ناتوانین چاوپۆشی لە وردبینیی سیاسی ئەو سەرکردە مەزنە بکەین، دەیزانی کەی و چۆن دانوستان بکات و کەی بە توندی خۆی بگرێت.
سازان بەبێ سازش
تواناکانی بۆ هێورکردنەوەی ململانێ و دروستکردنی هاوپەیمانی و سازان بەبێ ئەوەی سازش لەسەر بنەماکانی بکات، وایلێکرد ببێتە سیاسەتمەدارێکی گەورە و دەگمەن، لە ناوچەیەکدا کە زۆر کەس روبەڕوبوونەوە هەڵدەبژێرن، بەڵام ئەو گفتوگۆ و دیالۆگی هەڵدەبژارد.
مام جەلال، دوای ماڵئاواییشی بیر و هزر و رێبازەکەی بەردەوامە و لە دڵی هەموو ئەوانەدا کە باوەڕیان بە جیهانێک هەیە، کەرامەت و دادپەروەریی و ئاشتی و خۆشەویستی تێدا سەقامگیر و پارێزراو بێت.
ی.ن.ک خاوەنی ( مام جەلال )ە، مامیش خاوەنی هزر و ئایدیۆلۆژیای تایبەت بەخۆیەتی، بیرمەندە و بیرمەندییەکانیشی ئەو وانانەن کە چەندین نەوە لە رێکخستنەکانی حزبەکەیدا بەتایبەت و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی لە بەر رۆشناییاندا خۆیان رێکدەخەن و دەیکەنە بنچینەکانی گۆڕانکاری و تەبایی و یەکسانی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و پێشکەوتن. گرنگترینیان وانەی کوردایەتی راستەقینەیە، ئەو کوردایەتییەی هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولەوە، دروشمی خەبات و قوربانیدان بوو، وێردی سەر زمانی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردی بوو.
بە چەندین شێواز پێناسەی جۆراو جۆر، خوێندنەوەی بۆ دەکرا، تا ئەو دەمەی نیو سەدە لەمەوبەر، مام جهلال، وانەی کوردایەتی و پێناسەی کوردایەتی وەک بیرمەندێک و خاوەن ئایدیۆلۆژیایەکی کوردانەی پێشکەتووخواز کورد، کوردایەتی کردە مەشخەڵ و دروشمی گیانبازی و وەک هزرێکی دیموکراتخواز و نیشتمانپەروەری و دڵسۆزی و خۆبەختکردن ناساند و کردیە چەکی دووەمی دەستی پێشمەرگە.
ئێستاش دەڵێین: مامی مەزن رۆحت شاد و ئارام، دوای نیو سەدەش رێبازەکەت هەر بەردەوامە.ا