رۆژانە لەڕێی ئینتەرنێتەوە رۆژنامەی ( کوردستانی نوێ ) دەخوێنمەوە، هەست دەکەم پێشکەوتنێکی دیار و گۆڕانێکی بەرچاوی لە رووی ناوەرۆک و دیزاین و مۆنتاژ و شێوەی نووسین و ئامادەکردن و دابەزاندنی بابەت و گۆشە و وێنەکان لەخۆگرتووە، بەتایبەتی لەم یەک دوو ساڵەی رابردوودا، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ لێهاتوویی و تواناداری و بوێری و کارامەیی سەرنووسەر و ستافە ماندوونەناسەکەی.
بەڕای من ئێستا کوردستانی نوێ لە ئاستێکی بەرزدایە و گەشەیەکی زۆری کردووە و لەڕیزی رۆژنامە پێشکەوتووەکانی ناوچەکەدایە. ئەگەرچی بازاڕی زانیاری و هەواڵ، بە شێوەیەکی خێرا گۆڕاوە، بەڵام رۆژنامەکە توانیویەتی پێگەی خۆی بچەسپێنێ و سەربخا و بەهێزتر لاپەڕەکانی گەشە پێ‌بدا و ببێتە جێگەی متمانە و راستگۆیی لە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و بابەتەکان. یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازادی كوردیشدا،
(كوردستانی نوێ)ی كرده رابه‌ر و پێشڕه‌وی پڕ له عه‌شقی قه‌ڵه‌می ئازاد، ده‌نگی ئازاد.
كوردستانی نوێ، سه‌ره‌تای سه‌فه‌رێك بوو به‌نێو جیهانی رۆژنامه‌گه‌ریدا، موتوربه‌كراو بوو به ئازار و تینوێتی میلله‌تێكی بێ به‌ش و سته‌م لێكراودا، میلله‌تێكی تامه‌زرۆی كرانه‌وه و په‌یوه‌ندیكردن، تیژڕه‌و هێنده‌ی دواكه‌وتنی له پێشكه‌وتنه‌كانی مێژوو، له جوانییه‌كانی ژیان.
کوردستانی نوێ هه‌ر له یه‌که‌م ژماره‌یه‌وه ویستوویه‌تی پابه‌ندی بڕوا بنچینه‌ییه‌کانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی بێت و مینبه‌رێکی ئازادی فره بۆچوونی بێت،
ئەم رۆژنامەیە، نوێگه‌رییه‌كی بێ هاوتا بوو، وه‌ك هزرێكی نوێی زیندوو، وه‌ك به‌رگێكی قه‌شه‌نگ كرایه به‌ری كۆته‌ڵه ژاكاوه‌كانی ساڵانێكی زۆری كۆت و زنجیری هزر و قه‌ڵه‌م.
یه‌كه‌م هه‌نگاوی شاڕێی ته‌واوكه‌ری رێچكه‌ی كاروانی دنیای رۆژنامه‌گه‌ری له شاخه‌وه له نووكی قه‌ڵه‌م و تفه‌نگه ئازاده‌كانه‌وه، بووه رابه‌ری پێنووسه ئازاده‌كانی به‌ره‌و دیموكراسی و داهێنان و نوێكاری.
کوردستانی نوێ هه‌ر له یه‌که‌م ژماره‌یه‌وه ویستوویه‌تی پابه‌ندی بڕوا بنچینه‌ییه‌کانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریی بێت و مینبه‌رێکی ئازادی فره بۆچوونی بێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاشەوە خوێندنه‌وه‌ی دروستی بۆ به دیموکراسیکردنی زه‌مینه‌ی کوردستان کردووه و به ئه‌رکی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی زانیوه تا تاکی کورد ته‌واوی مافه مرۆڤایه‌تی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی به‌رجه‌سته بکات و به ئاشکرا داکۆکی و به‌ڕه‌ڤانی له مافه‌کانی خۆی بکات.
هه‌ربۆیه خۆی کردۆته داینه‌مۆی ئه‌و پرۆسه‌یه و وه‌ک رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه یه‌که‌م ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری و یه‌که‌م هه‌واڵ و یه‌که‌م ریپۆرتاژ و زۆر له یه‌که‌مه‌کانی تریش له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی کوردستانی نوێ، بڵاوبوونه‌وه، ئه‌مانه و جگه له‌وه‌ی لەم ماوه‌ی دواییشدا، چه‌ند لاپەڕەیەکی تایبەتی کردۆتەوە بەناوی کوردستانی نوێ هەولێر، راپەڕین، خانەقین و بادینان که هه‌ر یه‌ک له‌مانه پێگه و شوێنی تایبه‌تی خۆیان له نێو دڵی خوێندەواران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا کردۆته‌وه.
لێرەدا پێشنیاز دەکەم ( کوردستانی نوێی کۆیە)ش بکرێتەوە، چونکە شایستەیەتی. به‌م پێیه رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ قۆناغ به قۆناغ بەرەو سەرکەوتن و په‌ل هاویشتندا بووە، گه‌رچی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەریدەکات، به‌ڵام رێنماییه‌کانی یه‌کێتی هه‌رگیز بڕوای به‌وه نه‌بووه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی میلله‌ت ببینێته‌وه.
گرتنه به‌ری ئه‌م رێباز و شێوازی کاری رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی (کوردستانی نوێ) بریتین له بنه‌ما و هێماکانی رۆژنامه‌ی سه‌رکه‌وتوو له ناو جه‌ماوه‌ردا، ئەو ئه‌زموونە زۆرە و ماندووبوون و داهێنان ئه‌و مه‌دالیا پیرۆزه‌یه که ستافی ( کوردستانی نوێ) ده‌کرێت بیده‌ن له ئێخه‌یان و شانازی پێوه بکه‌ن و ئێمه‌ش چه‌پکه گوڵی رێز و خۆشه‌ویستی به باڵای (کوردستانی نوێ)و سەرنووسەر و سەرجەم کادر و رۆژنامه‌نووسانیدا هه‌ڵده‌واسین و به‌و هیوایه‌ین هه‌میشه له داهێنان و پێشکه‌وتندا بن و که‌شکۆڵێک بن بۆ قه‌ڵه‌مه بوێر و جۆراو جۆره‌کان.