بورهان شێخ ره‌ئوف
دادگای فیدراڵی یه‌كلایی كرده‌وه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش شكستی دوا هه‌وڵی شۆڤینییه‌كان بوو بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوكی قودس و نازداری هه‌موو كوردستان، پێشتریش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌وڵی له‌و بابه‌ته زۆر درا له كاتی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركوك وه‌كو خوله‌كانی پێشوو، هه‌ڵبژاردن لەو پارێزگایە نه‌كرێت له‌سه‌ر داخوازیی شۆڤێنیسته‌كان ، كه ده‌یانوت تۆماری هه‌ڵبژاردن ورد و دروست نین و ده‌ستكاری كراوه و ده‌یان هه‌زار كورد به ناڕه‌وا هێنراونه‌ته كه‌ركوك.
راسته كوردی ره‌سه‌نی كه‌ركوك كه به زۆر وه‌ده‌رنرابوون له شاره‌كه هه‌ندێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌شی زۆریان هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به گوێره‌ی ده‌ستوور و ماده‌ی 140. به‌ڵام به هه‌وڵ و كۆششی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و فراكسیۆن و تیمی وزاری یه‌كێتی له به‌غدا، توانرا له یاساكه‌دا ئه‌وه جێگیر بكرێت كه له كه‌ركوكیش له دوای 16 ساڵ جارێكی دی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌رچه‌نده له‌ماوه‌ی رابردووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا لیستی ژماره ١٤٢ ی هاوپەیمانیی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه و شارستانیانه و پاڵپشتی فراوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك له‌و لیسته، ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ر ده‌ده‌ن به هه‌موو خه‌مخۆران و دڵسۆزانی راسته‌قینه‌ی كه‌ركوك، به‌ڵام نابێت ئه‌وه ساردمان بكاته‌وه و ده‌بێت به‌رده‌وام بین له هاندان و جۆش و خرۆشانی هاونیشتمانانی كه‌ركوك تا له‌سه‌رنانی تاجی سه‌ركه‌وتن.
له راستیدا ئه‌مه هه‌ر هه‌ڵبژاردن نییه له كه‌ركوك، ئه‌مه سه‌لماندنەوەی ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركوكه، ئه‌مه وه‌ڵامه بۆ ته‌عریبچییه‌كان كه رۆژانه خۆیان مه‌ڵاس داوه په‌لاماری زه‌ویی جووتیاره كورده‌كان بده‌ن و داگیری بكه‌ن، ئه‌مه جارێكی تر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هاوسه‌نگ و هاوبه‌شێتی راسته‌قینه‌ی نێوان پێكهاته ره‌سه‌نه‌كانی كه‌ركوكه كه ئینتیمایان بۆ عیراقه نه‌ك ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی ده‌خوازم زیاتر له‌م وتاره‌دا پێداگیریی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه :-
1-هه‌رچه‌نده یه‌كێتیی نیشتمانی کوردستان هه‌وڵی دا به یه‌ك لیست بچینه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه به‌دی نه‌هات، كاتی ئه‌وه‌ش نییه تۆمه‌ت ببه‌خشینه‌وه و چه‌له‌حانێی حزبی بكه‌ین له دوا سات و رۆژه‌كانی هه‌ستیارترین هه‌ڵبژاردنی مێژووی كه‌ركوكدا، به‌ڵكو سه‌نگه‌ر قایم بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكه‌ین و خوێنی شه‌هیدانی كه‌ركوك و كوردستان شاد و ئاسووده بكه‌ین.
2-زاراوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ستراتیژی كه له‌م دواییانه‌دا زۆر باسی ده‌كرێت و به تایبه‌تی به‌ڕێز د.جه‌بار قادر ئاماژه‌ی پێداوه كه مه‌به‌ست لێی لەم جۆرە دەنگدانە ئەوەیە، کە دەنگدەر ناچار دەبێت دەنگ نەدات بە بەرەیەک یا حزبێک یان کاندیدێک کە دڵی دەیخوازێت و پڕۆگرام و بۆچوونەکانی بە دڵە، بەڵکو دەنگەکەی بدات بە لایەنێکی دیکە بۆئەوەی نەبادا ئەو بەرەیەی نیگەرانی و ترسی لێی هەیە دەنگی زۆر کۆبکاتەوە و ببێت بە هێزی یەکەم. ئه‌مه رێك بۆ كه‌ركوك زۆر پێویست و گونجاوە به تایبه‌تی كه كورد وه‌كو ساڵی 2007 یه‌ك لیست نییه، ئه‌ركی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو كوردێكی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوەکانی ترە كه به‌و ئاراسته‌یە بیر بكه‌نه‌وه ده‌نگ به لیستی به‌هێز بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان نه‌فه‌وتێت و خزمه‌ت به كوردستانیبوونی ئه‌و ناوچانه بكەن، بۆیه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسسازه‌ی كه‌ركوك، گرنگه هه‌مووان وا بیر بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئازیزمان یان حزبه‌كه‌مان چانسی ده‌رچوونی نییه، با ده‌نگ به كاندیدێكی به‌هێز بده‌ین له پێكهاته‌كه‌ی خۆمان با حزبێكی تریش بێت، به‌مه هیچ زیانێك ناكه‌ین، چۆن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لیستی نییه له كه‌ركوك و داوایان له هه‌واداره‌كانیان لە کەرکوک کردووە ده‌نگ به لیستی كه‌ركوک هێز و ئیراده‌مانه ١٤٢ بده‌ن، ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروسته، هیوادارین هه‌موو هێز و تاكه‌كانی تریش هه‌ڵوێستی له‌و جۆره بنوێنن كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژییە.