بورهان شێخ ره‌ئوف
ئه‌گه‌رچى له دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كەى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عیراقه‌وه و ده‌ركه‌وتنى لیستى كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه وه‌كو براوه‌ى یه‌كه‌م، لێره و له‌وێ هه‌وڵى نه‌زۆك هه‌یه بۆ تێكدانى دۆخى ئارامى شارى كه‌ركوك و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى شانه نوستووه‌كانى تیرۆریستانى داعش، بۆ په‌لاماردانى هێزه ئه‌منیه‌كان و گوشارخستنه سه‌ر جووتیارانى كورد بۆ بەجێهێشتنى زه‌وییه‌كانیان و دواجار هه‌وڵى داگیركردنى ماڵى هاووڵاتیانى كورد له گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز، هه‌موو ئه‌مانه هیچ به‌هایه‌كیان نییه جگه له هه‌وڵێكى نه‌زۆك، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تاكلایه‌ن و خۆسه‌پێنه‌وه بۆ درێژه‌دان بە دۆخى ئێستا.
متمانه‌دان به یه‌كێتی
ئه‌وه‌ى مایه‌ى خۆشحاڵى هه‌موو خه‌ڵكى كوردستانه، جارێكى تر خه‌ڵكى ناوچه جێناكۆكه‌كان متمانه‌ى خۆیان به یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان دایه‌وه بۆ قۆناغى داهاتوو، چونكه هه‌ر یه‌كێتی بوو له‌ژێر هه‌موو بارودۆخه سه‌خته‌كاندا ئه‌و ناوچانه‌ى چۆڵ نه‌كرد و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه ره‌سه‌ن و تێكۆشه‌ره‌كه‌ى مایه‌وه.
شاندێكى باڵاى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له كه‌ركوك سه‌ردانى خێوەتی مانگرتووانى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆزى كرد و ته‌واو پشتیوانى خۆیان بۆ خه‌ڵكى ئه‌و گه‌ڕه‌كه خۆڕاگر و تێكۆشه‌ره ده‌ربڕى، ئه‌مه جارێكى تر دووپاتكردنه‌وه‌ى پابه‌ندبوونه به پشتیوانى خه‌ڵكى كه‌ركوك و هه‌موو ئه‌و ناوچانه.
سەرکردەکان لەناو خەڵکدان
ئێستا خۆ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، هه‌ندێك ده‌یانوت سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتی بۆ سواڵى ده‌نگ له كه‌ركوكن، به‌ڵام ئه‌وە رۆژگار ده‌ریخست، رۆژان رۆژیان له‌دوایه، ئه‌وه گرنگه و ده‌ریده‌خات كه یه‌كێتی خاوه‌ندارێتى له كه‌ركوك و هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارەی هه‌رێم ده‌كات.
بۆ قۆناغى داهاتووش یه‌كده‌نگیى كورد گرنگه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێی و دانانى پارێزگارێکی كورد.