ئه‌گه‌رچی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی هه‌رێمدا، ناوبه‌ناو ئه‌و مشتومڕه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه كه ئاخۆ سه‌قامگیریی عیراق تا چه‌ند له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانه و تا چه‌ندیش له زیانی، به‌ڵام وه‌ك پره‌نسیپ، زۆربه‌ی هێزه كوردستانییه‌كان له‌وه‌دا ناكۆك نین كه عیراقیكی سه‌قامگیر و ئاوه‌دان و ئارام له به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای عیراقییه‌كانه، كوردیش به‌شێكه له پێكهاته‌ی گه‌لانی عیراق.
له‌واقعدا هیچ گره‌نتییه‌ك له ئارادا نییه، له‌وه‌ش خراپتر چاو و چاوه‌ڕوانییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر به‌غدایه، جێگره‌وه‌ی تر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، پشتبه‌خۆبه‌ستن له كایه‌دا نییه، بۆیه پێویستی ئارامیی به‌غدا، له‌هه‌ر كاتێك زیاتر، بۆته پێویستی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش
كاریگه‌ریی له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هەیە
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه، تا ئێستا بریتی بووبێت له پره‌نسیپێك، یان مادده‌یه‌كی ناو په‌یڕه‌و و به‌رنامه، ته‌نانه‌ت دروشمێك كه مه‌رج نه‌بێ هه‌موو هێزێكی كوردستانی باوه‌ڕی پێی هه‌بێت، ئه‌وا بۆ ئێستا، نزیكه‌ی ساڵێك زیاتره، ته‌واو وه‌رچه‌رخاوه بۆ پێویستی!، بگره پێویستییه‌كی زیندوو، كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم، به‌ڵكو له‌سه‌ر بژێویی خودی دانیشتووانی هه‌رێمه‌كه‌ش هه‌یه.
سه‌قامگیری بۆ به‌غدا، ئێستا، بۆته سه‌قامگیریی ئه‌و گه‌نجینه‌یەی كه هیچ نه‌بێ به‌شێك له داهاتی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌تدا لێوه دابه‌ش ده‌كرێت. ئارامیی به‌غدا بۆته ئارامیی تاقه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی قووتی به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی كه له توێژی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت پێكدێت به هه‌رێمیشه‌وه.
دیفاكتۆیه‌كی ئازاربه‌خش
ئه‌مڕۆ، پێمان خۆش بێت یان نا، ئه‌م واقعه بۆته دیفاكتۆیه‌كی ئازاربه‌خش. ئه‌گه‌ر له هه‌رێمدا ته‌مه‌نێك بوو داوای هه‌بوونی ستراتیژێكی سیاسی و ئابووری بۆ هه‌رێم ده‌كرا، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌بوو له رۆژگارێكی ئاڵۆزی وه‌ك ئه‌مڕۆی عیراق و ناوچه‌كه‌دا كه ده‌كوڵێت و سه‌ره‌تاكانی ناسه‌قامگیرییه‌كی نوێی تێدا ده‌ستپێكردووه، ناچار به‌وه نه‌بین له هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی عیراقی زیاتر خه‌می ئه‌وه‌مان بێت كه عیراق و دامه‌زراوه‌كانی پارێزراو بن. ئه‌گه‌ر خۆمان به لۆژیكی ده‌وڵه‌تدارێتی ره‌فتارمان بكردایه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر نائارامییه‌كی به‌غدادا له دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌دا نه‌ده‌بووین كه سه‌رچاوه‌ی بژێوی دانیشتووانی هه‌رێمیش، كه بریتییه له‌و بڕه مووچه‌یه‌ی كه له به‌غداوه دێت، بشێوێت و نه‌مێنێت،
روونتر بڵێین، ئه‌گه‌ر ساڵانێك بوو داوای یه‌ده‌کكردنێكی داراییمان له كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم كردبێت كه بۆ رۆژگاری نائاسایی و ململانێ و جه‌نگ هه‌ڵی بگرن، ئه‌وا بۆ ئه‌وه‌بوو یه‌كه‌مین قوربانیی نائارامیی له به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌بێت.
راسته به‌غدا، له دۆخی سه‌قامگیریشدا، زۆر مرونه‌تی له ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا نییه‌و نه‌بووه كه ده‌مێك وه‌ك قه‌رز و ده‌مێكیش وه‌ك سولفه، له ناوه‌خت و به پێی حساباتی خۆی ده‌ینێرێت، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه، ئێستا ئێمه له هه‌رێمدا، له بازنه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه‌ی كه له عیراقدا هاتۆته كایه‌وه، له‌هه‌مووان زیاتر زیانی نائارمیی به‌غدامان به‌رده‌كه‌وێت.
راشكاوانه‌تر بڵێین، ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی نه‌بوونی ستراتیژ، پلان، یه‌ده‌ككردن بۆ رۆژگاری ره‌ش، ده‌بێت خه‌ممان بێت به‌غدا ئارامتر بێت، كێشه‌ی ئابووری و دارایی سه‌رهه‌ڵنه‌دات، دووچاری جه‌نگی تر نه‌بێته‌وه، چونكه دڵنیاین ئه‌و ده‌م بڕی ئه‌و پاساوانه ئێ‌كجار زیاتر ده‌بن كه پابه‌ندبوونی به‌غدا به یاسای بودجه‌و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان خۆی و هه‌رێمه‌وه په‌ك بخه‌ن.
هیچ گره‌نتییه‌ك له ئارادا نییە
ئێمه ئه‌مڕۆ له هه‌رێم، به دیاریكراوی، له ده‌ورانێكداین كه كاریگه‌ریی حكومه‌تی خۆمان، له‌م پرسه چاره‌نووسسازه‌دا، به‌دی نه‌كه‌ین، ناتوانین گره‌وی دابینكردنی ژیانی فه‌رمانبه‌رانی له‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌مه‌ش واقعێكی تاڵه. هه‌موو خۆشحاڵ و بگره پێی سه‌ربه‌رز ده‌بووین كه حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان، له‌م ده‌ورانه‌دا، دڵنیایی و پرۆژه‌یه‌كی هه‌بووایه بۆ دانیشتووانی هه‌رێم، به‌ڵام له‌واقعدا هیچ گره‌نتییه‌ك له ئارادا نییه، له‌وه‌ش خراپتر چاو و چاوه‌ڕوانییه‌كان هه‌ر له‌سه‌ر به‌غدایه، جێگره‌وه‌ی تر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، پشتبه‌خۆبه‌ستن له كایه‌دا نییه، بۆیه پێویستی ئارامیی به‌غدا، له‌هه‌ر كاتێك زیاتر، بۆته پێویستی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش.
سەقامگیری هەرێم پەیوەستە بە سەقامگیری بەغداوە