ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی دۆخی رۆژنامه‌گه‌ریی و میدیای كوردی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی زۆر سه‌خته‌وه، خوێنه‌ر تاقه‌تی له خوێندنه‌وه چووه و هه‌ر كه‌س هه‌ڵده‌ستێ ده‌ڵێ باوی میدیای كاغه‌زی نه‌ماوه؟ ئاده‌ی كام رۆژنامه له كام وڵات‌دا ده‌رگای رۆژنامه‌كه‌یان داخستووه و چوونه‌ته ماڵه‌وه؟! مه‌به‌ستم رۆژنامه باشه‌كانه. تا ئه‌مڕۆش له هه‌موو دنیادا رۆژنامه به جددی ده‌خوێنرێته‌وه. به‌ڵام لێره به‌شی زۆری میدیاكان شێوازی كاره دروسته‌كه‌ی خۆی لێ گۆڕاوه، خه‌ڵك فێری ئه‌وه كراوه گوێ بۆ كورته ڤیدیۆیه‌كی سێ خوله‌كی بگرێ، به‌ڵام تاقه‌تی نییه بابه‌تێكی جددی بخوێنێته‌وه! ئه‌مه بێ هۆ نییه و هۆی زۆره، به‌شێك له‌و میدیایه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان خه‌ریكن كوردهواری به‌لاڕێدا ده‌به‌ن، به جۆرێك رۆژنامه‌نووسه باشه‌كان وه‌پاش كه‌وتوون و گوێیان لێناگیرێ، خه‌ڵكانێك به ناوی رۆژنامه‌نووسییه‌وه ناشییانه ملیان پێوه‌ناوه و پێیانوایه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن كاره دروسته‌كه‌یه! به جۆرێك هه‌ندێك له‌و میدیاكار و رۆژنامه‌نووسانه خه‌ریكن خزمه‌ت به تیكتۆكچی و موههریجهكان ده‌كه‌ن. به‌داخه‌وه سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانیش خه‌مساردانه گویی خۆیان لێ خه‌واندووه، بێ خه‌به‌رن یان به‌خه‌به‌رن و نایانه‌وێت خۆیان له‌و كێشه‌یه هه‌ڵقورتێنن و ئه‌و نه‌نگی و لاسه‌نگییانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
خه‌ڵك فێری ئه‌وه كراوه گوێ بۆ كورته ڤیدیۆیه‌كی سێ خوله‌كی بگرێ، به‌ڵام تاقه‌تی نییه بابه‌تێكی جددی بخوێنێته‌وه! به‌شێك له‌و میدیایه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان خه‌ریكن كوردهواری به‌لاڕێدا ده‌به‌ن
سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش
ئێستا ئه‌م له‌شكره‌ی وه‌ك رۆژنامه‌نووس و میدیاكار خۆیان ده‌ناسێنن به چ پێوه‌رێك بوون به رۆژنامه‌نووس؟ كێ ناسنامه‌ی رۆژنامه‌نووسی پێبه‌خشیون؟ چیرۆكێك هه‌یه زۆرێك له پێشمه‌رگه كۆنه‌كان ده‌یگێڕنه‌وه، زۆرجار باسی سه‌رده‌می شۆڕشی شاخ ده‌كه‌ن، ده‌گێڕنه‌وه كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار بوون به پێشمه‌رگه چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌كدا كراوه؟ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی چووه‌ته شاخ سه‌ره‌تا تا ماوه‌یه‌كی زۆر بۆی نه‌بووه به‌شداری شهڕبكات، كاری دیكه‌یان پێ سپاردوون، وانه‌ی سیاسه‌ت و شۆڕ‌شیان پێ گوتون تا ئه‌وكاته‌ی كردوویانن به كادیرێكی به‌توانا و رۆشنبیر، هه‌م ئاستی رۆشنبیرییان به‌رزكراوه‌ته‌وه و هه‌م فێری هونه‌ری جه‌نگ كراون، ئه‌وسا توانیویانه چه‌كی شۆڕش له شان بكه‌ن و بچنه به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه. ئه‌مه سه‌رده‌می شاخ و شۆڕش، ئه‌مما له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه دنیا پێشكه‌وتووه و ئالیه‌تی كاركردن له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌م گۆڕاوه و هه‌م ئه‌سته‌م بووه. كه‌چی هه‌روا خه‌ڵكه و خۆیان ده‌كه‌ن به دیوه‌خانی رۆژنامه‌نووسییدا و یه‌كسه‌ر و بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان هه‌بێ، مایكیان پێ ده‌ده‌ن و پێیان ده‌ڵێن بڕۆ كاربكه و له‌و سه‌ره‌وه به فهرهدهیهك لایك و كۆمێنته‌وه بگه‌ڕێوه، ئه‌مه بووه به خاڵێكی گرنگ و مه‌رجی زۆرێك له میدیاكانی ئه‌م سه‌رده‌مه.
له هیچ سه‌رده‌مێكدا نه‌بووه
ئیتر بیر له زیانه‌كانی نه‌كراوه‌ته‌وه، وه‌ختێك میدیاكارێك هاوار ده‌كات «كچێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كاندا ده‌رنه‌چووه له باڵه‌خانه‌یه‌كه‌وه خۆی فڕێداوه‌ته خوارێ.» یاخود «منداڵێك به‌ده‌ستی باوه‌ژنه‌كه‌ی كوژرا» ،
«پیاوێك ژنی چواره‌می هێنا... ماشه‌ڵڵا ...» ماشه‌ڵڵا له‌چی!؟ به‌ڕاستی مایه‌ی سه‌رسوڕمانه ماشه‌ڵڵا له مه‌كینه‌ی پیاوێك كه چوار ژنی هێناوه!؟ ئه‌مه‌یه میدیای مۆدێرن؟ یان وه‌ك هه‌ندێكیان بۆخۆیان تاریفی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پڕۆفیشناڵین! چه‌ند سه‌یر و عاجباتییه ئه‌م هه‌واڵانه به‌وپه‌ڕی بێ دهربهستییهوه بڵاوده‌كرێنه‌وه، له هه‌مووشی ناخۆشتر به كوردییه‌كی سه‌قه‌ت و په‌قه‌ت، كه خه‌ریكه كوردی له بیری ئه‌م نه‌وه‌یه ده‌به‌نه‌وه. كۆمه‌ڵێك وشه‌یان هێنایه ناو میدیای كوردییه‌وه قه‌ت و له هیچ سه‌رده‌مێكدا نه‌بووه و به‌كار نه‌هاتووه.
جا ئیدی ئه‌م ناڕێكی و بێ ده‌ربه‌ستییه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێ؟ چۆن رێك ده‌خرێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به‌ته‌نگ ئه‌م بازاڕه خراپه‌وه نه‌بێ، ده‌بێ كێ بیكات!؟ ئه‌م بازاڕه ره‌شه‌ی میدیا بابه‌ت و هه‌واڵی خراپ ده‌رخواردی زه‌ینی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، ئاكامه‌كه‌ی به چی و به كوێ ده‌گات؟