رواژاوه‌كانى سلۆگان و مه‌سیج
هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شارى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى كوردستان ده‌ستیپێکرد، به‌و بۆنه‌وه‌یه‌وه، جارجار له‌سه‌ر لایه‌نێكى بانگه‌شارى هه‌ڵبژاردن ده‌نووسم، به هیوام سوود به كاندیدا و حزبه ركابه‌ره‌كان و ده‌نگده‌ران، به‌تایبه‌تى كاندیداكانى یه‌كێیتى نیشتمانیى كوردستان بگه‌یه‌نم.
سلۆگان چییه و كارایى چییه؟
سلۆگان دروشمى سێنتراڵى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه، چ گشتى و چ ناوچه‌یى، گوزارشتێكى یه‌كجار چڕه له به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى حزبى سیاسى، یان كاندیداى سه‌ربه‌خۆ. له خواره‌وه هه‌ندێك له رواژا (ملامح)ه هه‌ره گرنگه‌كانى باس ده‌كه‌م.
-سلۆگان، ده‌سته‌واژه، یان رسته‌یه‌كى كورتى ماناداره.
-ریتمێكى خێرا و بروسكه‌ئاساى هه‌یه.
-روون و پوخته و تێگه‌یشتنى هاسانه.
-له به‌رنامه‌ى هه‌ڵبژاردنى حزب یان كاندیداوه هه‌ڵچێنجراوه.
په‌یام (مه‌سج)ى هه‌ڵبژاردن:
په‌ره‌گرافێكى كورت و پوختى حزبى سیاسى یان كاندیدایه، كێشه‌یه‌ك یان لانى زۆر دوو كێشه‌ى سه‌ره‌كى و گشتى له ناواخنیدا جێده‌كاته‌وه. په‌یام هه‌مدیس وه‌كو دروشمى سه‌ره‌كى، له جه‌وهه‌رى پرۆگرامى هه‌ڵبژاردنى حزبه‌وه هه‌ڵگۆزراوه و كورت كراوه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له خه‌سڵه‌ت و رواژاكانى:
-به زمانێكى ساده و پاراو ده‌نووسرێ.
-له سه‌د تا سه‌دوپه‌نجا وشه، یان سى چركه‌ى خوێندنه‌وه پێك دێ.
-ریتم و هارمۆنیاى هاوسه‌نگه.
-بۆ خوێندنه‌وه هاسانه و قسه‌كه‌ر ماندوو ناكا.
-رێنووس و خاڵبه‌ندیى پێرفێکتە و گوتاربێژ به ره‌وانى ده‌توانێ ئه‌داى بكا.
سلۆگان و په‌یامى هه‌ڵبژاردن له پرۆسێسى هه‌ڵبژاردندا، بایه‌خى سه‌وقییان هه‌یه، كات و كۆششى زۆر له كۆڵ قسه‌كه‌ر ده‌كاته‌وه به خێرایى ده‌گاته وه‌رگر و به زوویى گاریگه‌ریى بەجێدەهێڵێت. گومان له‌وه‌دا نییه كات له هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن و له‌ناو جه‌نجاڵیى بانگه‌شاردا، له نرخ نایەت.