سەربەست جیهاد
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى پەرلەمان به‌ره‌و كۆتاییه، دوو ته‌وژمى سیاسیی به‌هێز، به دوو ئه‌جێنداى جیا، به دوو ئیراده و خواستى لێك دوور، كارەكته‌رى سه‌ره‌كیى ململانێیه‌كه‌ن. یه‌كه‌میان: یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستانە کە به ئیراده‌یه‌كى پۆڵایینه‌وه خوازیارى هه‌ڵته‌كاندنى ساختارى شێوازى به‌ڕێوه‌بردنى چه‌ند ساڵ، به‌ڵكو چه‌ند ده‌یه‌ى رابردووه، په‌یكه‌رێك تا ملان نقوم بوو له گه‌نده‌ڵى، ناشایسته‌یى، جوداویستى، حزبى زه‌ده‌گى، بیرۆكراسیه‌تى لوتبه‌رزانه، به هیواى گۆڕین و له ریشه‌ده‌رهێنانى ماكه‌كانى خۆسه‌پاندن و بنه‌ما نه‌شیاوه‌كانى فه‌رزكردنى ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندیى حزبى و بنه‌ماڵه‌یى، به‌سه‌ر به‌رژوه‌ندیى گشتیدا، یه‌كێتى به‌و نیاز و ئیراده‌یەوە ململانییه‌كه‌ى تا ئه‌وپه‌ڕى تاوداوەو ساغ بۆته‌وه تا كۆتایى رێگایه‌كه، نه‌وه‌ستێت.
عینادیی سیاسی
لایه‌نى دووه‌مى ململانێکه، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه، پارتى به‌و عینادییه‌ى پێى ده‌ناسرێته‌وه، به‌هه‌موو تینییه‌وه پێداگرى له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى دۆخى راهن ده‌كات، دۆخى تا بینا‌قاقا غه‌رقى قه‌یرانى سیاسى و ئابوورى و كەلتوورى و عه‌قڵى و كۆى پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنى، جوانكردنى وێنه‌ى زێده ناحه‌زى، ئه‌و جۆرى حوكمڕانییەیە، به‌ڵام میان و نێوانى گۆڕه‌پانى ململانێش بۆشایى نییه، چه‌ندینى دى له ورد و درشت ته‌راتێنى تێدا ده‌كه‌ن و كاڵا‌و باڵاى خۆیانى تێدا نمایش ده‌كه‌ن، له‌و نێوه‌دا پتر له حزبێكى سیاسى، چاوه‌ڕێى پێشهاتى له‌ناكاو ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیان ده‌نگده‌ر و لایه‌نگرانیان به‌وه جۆش ده‌ده‌ن، له‌م هه‌ڵبژاردنه، سوپرایز به‌ڕێوه‌یه و زۆرینه به‌ده‌ستدێنن و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى ده‌گرنه ده‌ست، ته‌نانه‌ت ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ى خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئۆپۆزسیۆنى (گوایه په‌رله‌مانى) ده‌كه‌ن، جاروبار ئیدیعاى دروستبوونى پێشهاتى له‌و جۆره ده‌كه‌ن.
پێشهاتى چاوه‌ڕێ نه‌كراو
له راستیدا موفاجەئه ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه، له یارى فوتبوڵ، زۆرانبازى ئازاد، بۆكسینگ، له هه‌ڵكشان و داكشانى بازاڕ، له هه‌ڵبژاردن و ته‌نانه‌ت له شه‌ڕ و ململا‌نێی چه‌كدارى، ده‌شێت پێشهاتى چاوه‌ڕێ نه‌كراو بینین، سوپرایز له‌و بوارانه‌ى ئاماژه‌مان پێدا، به ئه‌سپى ره‌ش ناسراوه، سه‌ره‌تا ئه‌م زاراوه‌یه، له تۆپى پێدا بۆ ئه‌و تیپانه به‌كارهاتووه، شایسته‌گى بردنه‌وه‌یان نه‌بووه، كه‌چى گه‌یشتوونه‌تە تۆپ، ئیدى له وه‌رزشه‌وه زاراوه‌كه راگوازرا‌وه بۆ دنیاى ئابوورى و سیاسه‌ت، بۆ نموونه: میسر و روسیا له بوارى گه‌شه‌ى ئابوورى، له بڕگه‌یه‌كى زه‌مەنیدا، وه‌ك ئه‌سپى ره‌ش ده‌ركه‌وتوون، موفاجه‌ئه واریده، به‌ڵام له هه‌لومه‌رجى تایبه‌تى و بۆ كارەكته‌رى شایسته، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى لاى خۆمان ئه‌وانه‌ى چاوه‌ڕێى سوپرایزن، نه هه‌لومه‌رجه‌كه له قازانجیانه، نه لێهاتوویى و لیاقه‌تى کارەكته‌ره‌كانیان.
ئه‌زموونى سیاسیى نیوه ناچڵ
ئه‌و حزب و بزووتنه‌وانه و سه‌ركرده و رێبه‌ره‌كانیشان، سه‌رمایه‌یه‌كى مه‌عنه‌وى، مێژوویەكى پرشنكدار، ته‌نانه‌ت ئه‌زموونى سیاسى و حوكمڕانیه‌كى نیوه ناچڵ، شك نابه‌ن. ئه‌و حزبانه نه له رابردوودا، پڕۆژه‌ى سیاسی‌یان هەبووه، نه له گه‌رمه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا، نه له ئاینده‌دا ده‌یان بێت، ئه‌مانه له‌سه‌ر هه‌ڵه و كه‌موكوڕى و گه‌نده‌ڵى و نه‌كاره‌یى و بێ به‌ندوبارى، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى خۆسه‌پێن ده‌ژین، نه‌ك ده‌ستمایه‌ى فیكرى و سیاسى و پرۆژه و بیرۆكه‌ى گۆڕانكارى و به‌ره‌وپێشبردن.
ئه‌و حزب و ره‌وت و كه‌سایه‌تییانه‌ى، خۆیان لێ بۆته ئه‌سپى ره‌ش و به‌ته‌مان له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا رایسه‌زه‌كه ببەنه‌وه، ئه‌وانه‌شى چوونه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕاوه‌یه‌ى موفاجه‌ئه به‌ڕێوه‌یه، یان له‌وه تێناگه‌ن: رێگاى راستى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن، خۆ فریودان و خه‌ڵك له‌خشته‌بردن نییه، به وه‌همى دروستبوونى رووداوى بێ پێشینه، به‌ڵكو بنیانتانى قه‌ناعه‌تى ده‌نگده‌ره به به‌رنامه‌ى سیاسى واقعى و روون و ره‌وان، به په‌یامى هیوا به‌خش، هیوا به سبه‌ینێیە‌كى باشتر، به ئاسووده‌یى و ئۆقره‌یى و خۆشگوزه‌رانى، به مژده‌ى گۆڕانكارى له ساختارى حوكمڕانى و كەلتوورى به‌ڕێوه‌بردن. رێگاى پێوارى بردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن، له گره‌وه‌ى لایه‌نگرى كێشه‌ى گشتى خه‌ڵك و كێشه‌ى سه‌ره‌كى وڵاتدایه.. یان له‌هه‌موو ئه‌وانه گه‌یشتوون و تێده‌گه‌ن، به‌ڵام خۆیان و ده‌نگده‌رى كوردستانى هه‌ڵده‌خه‌ڵتێنن.
سه‌ركرده و كاریزماى پێویسته
ئه‌و ده‌سته‌یه یان ئه‌وه‌تا زۆریان ماوه له دۆخى دژوارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كورده‌وارى تێبگه‌ن، له‌وه تێبگه‌ن گۆڕانكارى بنچینه‌یى له حوكمڕانى و شێوازى ئیداره‌دان، كارى كه‌سوكارى هه‌ر لایه‌ن و بزووتنه‌وه و حزبێك نییه، سه‌ركه‌وتن له ململانێى سه‌ختى هه‌ڵبژاردن، له دۆخێكى زێده ئاڵۆزى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمه‌كه‌مان، ره‌نجى فه‌رهادى گه‌ره‌كه، نه‌ك خه‌ونى په‌مه‌یى، سه‌ركرده و كاریزماى پێویسته، نه‌ك بازاڕى و دۆڵئه‌نگێو، مرۆى زیخ و جه‌سوور و مه‌زنى پێ ده‌وێ، نه‌ك پووچ و چرووك و بیژۆك.. یان ئەوەتا ده‌رك به‌هه‌موو ئه‌و راستییانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام خۆیانى لێ نه‌بان ده‌كه‌ن.
له دوا رۆژه‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، ته‌مومژ به ته‌واوى له‌سه‌ر دیمه‌نى گۆڕه‌پانى ململانێ ره‌ویوه‌ته‌وه، یه‌كێتیی نیشتیمانیى کوردستان به نیازى گۆڕانكاریى ریشه‌یى و كۆتایهێنان به نادادى و گه‌نده‌ڵى و زه‌وتكردنى ماف و ئازادیی، سه‌رێكى مه‌یدانه‌كه‌ى گرتووه و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیش له‌سه‌ره‌كه‌ى دیكه‌وه و به هه‌موو هێزیه‌وه به‌رگرى نادادى و گه‌نده‌ڵى و دۆخى داسه‌پاو ده‌كات.
بڕیارى ده‌نگده‌رى ژیر و هۆشیار
دیمه‌نه‌كه روونه، ماوه‌ته‌وه بڕیارى ده‌نگده‌رى ژیر و هۆشیار، به ئومێدى دواڕۆژێكى گه‌ش، ئه‌ركى نیشتمانى و ئه‌ركى مرۆیى و ئه‌خلاقى سه‌رشانى ئه‌دا بكات و ده‌نگ به یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان و كاندیدەكانى بدات، نه‌ك ناخواسته به‌دواى تۆز و باى پڕوپاگه‌نده‌ى سیستمى داسه‌پاو بكه‌وێت، یانه‌كو وه‌همى سوپرایز فریوى بدات.
ئاپۆڕای جەماوەری یەکێتی لەکاتی لێدوانەکەی سەرۆک بافڵ لە دەڤەری راپەڕین