لەبەر خاتری كەركوك دەنگ بە 129 بدەن

10:52 - 2024-10-09
ستران عەبدوڵڵا
256 خوێندراوەتەوە

ستران عەبدوڵڵا

 

كۆتاییهێنان بەم حكومەتە قۆرخكارە، خۆسەپێن و جیاخوازە، هەر ئەركێكی دیموكراسی و نیشتمانی نییە لەبەر هەرێمی كوردستان، بەڵكو ئەركێكی نیشتمانیی گەورەشە لەبەر خاتری كەركوك و سەركەوتنی ئیدارەی كەركوك.
ئەم حكومەتە خۆسەپێنەی سەرۆكی حكومەت، خۆشی و كەیفی بە كەركوك و ئیدارەكەی و پارێزگارەكەی  نایە، چونكە خۆی پێ دۆڕاوی دۆسێی كەركوكە. حەزی لێ نییە سەر لە شوێنی شكستەكەی بداتەوە.
بە ناڕەوا و بە ناكوردستانی،  بە خۆسەپێنی و حزبایەتی تەسك، هیچ پەیوەندییەكی دۆستانە و كوردانە و ئیدارییانەی لەگەڵ ئیدارەی ئێستای كەركوك نییە، چونكە ئیدارەیەكی دیموكرات و هەڵبژێردراوە. ئیدارەیەكی بەوەكالەتی خۆسەپێنی دەورانی راكان جبوری نییە، بۆیە رقی لەم ئیدارەیەیە كە كەركوك و كەركوكییەكان بە دەنگدان و ئیدارەی خۆیان هێناویانەتە سەركار.
 جا بۆ ئەوەی هەرێم و كەركوك دۆست بن، حكومەتێكی تازەمان گەرەكە.
لەبەر خاتری كوردستان و لەبەر خاتری كەركوكیش، دەبێ دەنگدەرانی هەرێم، لە هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن، بەو حكومەتە بڵێن فەرموو لۆمارێ. ئیتر ئێمە حكومەتێك دادەنێین كەیفی بە كەركوك و دیموكراتییەكەی بێت.

وتارەکانی نوسەر