کوردستان بە چەندین قۆناغی ئاستەنگ و دژواردا تێپەڕیووە ئەمەش وای کردووە بەخۆێنی ئەو رابەرانە مێژووی گەلێک بنووسرێتەوە ھەتا ھەتایە ببێتە وێردی سەر زمانی ئەم میللەتە، دیارە لە یادی پڕشکۆی کەڵە پیاوێک، تیکۆشەر و رابەرێکی ڕۆشنبیر، پێوستە چەند پەیڤێک بڵێم چونکە لەسەر ھەر تاکیکی کۆمەڵگە پێویستە ئەوانەیان لە یادنەچێت کە خۆیان کردووە بە قەڵغان و بە پردێکی پۆڵایین بۆ پاراستنی ئاو و خاک و نەتەوەو نیشتیمانەکەیان .. ھەر میللەتێک یان ھەر وڵاتێک بە حەدەسێک بووەتە خاوەن بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیای خۆی و سەبەبکارێک ھەبووە کە قۆڵی لێ ھەڵماڵیوە و تێکۆشاوە یان خۆی کردووە بە قوربانی خاک و نیشتمان و نەتەوەکەی، بۆیە نەوەکانی دوای خۆیان بە پیرۆزییەوە باسیان دەکەن و مێژووی پڕ سەروەرییان لە لاپەرەکاندا بنووسنەوە و زۆرجار وای لێدیت کە لە خوێندنگادا وانەیەکیان لەسەر ھەبێت یان رۆشنبیران گەنجان و خویندکاران کتێب و نامیلکەیان لەسەر بنووسن کە شارەزاییان لە مێژووی ئەو تێکۆشەرەدا ھەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار ھونەرمەندان بە ھونەرەکانیان بە شێوازێکی جیاجیا گوزارشت لە بەرز ڕاگرتنی ناوی ئەو شەھیدە یان تێکۆشەرە دەردەبڕن.
میللەتی کورد ھیچ کات لەو کاروانە دوا نەکەوتوە و بەجێ نەماوە لە خەباتکردن و بەرخودان و تێکۆشان و دەیان و سەدان و ھەزاران کەسی کردووە بە قوربانی خاک و نەتەوە و گەل نیشتمان، شۆڕشی نوێ گەلەکەمان بە ڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەوە بووە و بە دەیان و سەدان و ھەزاران کادیر و پێشمەرگەو لایەنگری بەخت کردووە لەو پێناوەدا.
یەکێک لەو کادریرە ھەرە پێشکەوتوانەی شۆرشی نوێ گەلەکەمان، شەھید ئارام-ە. ئەگەر لێرەوە تیشک بخەینە سەر تەنھا دڵوپێک لە تێکۆشانی شەھیدی نەمر کاک ئارام (شاسوار) ھەر لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەوە، شەھیدی نەمر دەورێکی باڵای ھەبووە لە پەرە پێدان و پێگەیاندن و ڕێکخستن دروستکردنی کادیری چالاک و جۆری و بە بیروباوەڕێکی سەردەمیانەوە فێرکردنیان و زاخاودانیان و پێگەیاندنیان، چونکە میللەتەکەمان زۆر زوڵمیان چەشتبوو و بیرو باوەڕەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکێک لەو کادرە پێشکەوتوانەی کە کاک ئارامی رۆشنبیرە لا پەسەند بوو، بۆیە گەنج و لاوی کوردی ئەو سەردەمە پەیوەندیان بە کاکە ئارامەوە دەکرد بۆ ئەوەی ھێزێک دروست بکەن بۆ سەرخستن و تێکۆشان وھەوڵدان لەپێناوی گەیشتن بە ئامانجی میللەتەکەیان و چیتر ژێر دەسەی دیکتاتۆری خوێنمژ و زاڵم نەبن و بۆ ئەوەی نەوەی دوای خویان بتوانن لە سایەیان بحەسێنەوە و مینبەرێکی ئازادیان ھەبێت خاوەنی بیرو بۆچوون و ڕادەربرین و داوا و داخوازی میللەتەکەیان ئەو نەوەیە بۆ دوای خۆیان فەراهەم بکەن، شۆڕش و بەرگری و بیروبۆچوون و تێکۆشان و خەباتکردن و بوونە قەڵغان بۆ ئازادی خاک و گەل و نیشتمان و پاراستنی و بە ھاتنەدی ھەرێمێکی سەربەخۆ و بەناوی کوردستان وخاوەن پەرلەمان و حکومەت کە بەری رەنجی خەبات و تێکۆشانی شەھید ئارام و هاوڕێکانی بە چەند دێرێک کۆتایی نایەت، بەڵکۆ ئەو پیاوە وا جێی خۆیکردۆتەوە لە نیو دڵی گەنجان و خوێندکارانی و نەوەی داهاتوو و بە پیر و منداڵەوە، ھەمیشە لە ھەر شوێنێکدا ناوی ھەر قارەمانێکی دونیا ببیستی وەکو غاندی و گیفارا و هۆشی منە دەیانی تر تۆ لە لای خۆتەوە تێکۆشەرەکانی خۆتت ئەھاتەوە یاد و دەتوت ئێمەی میللەتی کورد دوا نە کەوتوین لە خەبات بەڵکو لە پێشەوەین، چونکە قارەمانێکی وەکو شەھید ئارام و ھاوڕێکانیمان ھەیە و مێژووی ئەوانە دێتە پێش چاو لە ھەر ھەنگاو نانت بە ئازادیدا سڵاو بۆ گۆڕی شەھیدان دەنێرین.
شۆڕشی میللەتی کورد ھیچی کەم نیە لە چاو شۆڕشەکانی دونیادا، بۆیە پێویستە لە رۆژی شەھیدبوونی کاک ئارام و لە ھەر کاتێکی تردا گەر ھونەرمەندان یان رۆشنبیران و گەنجان و خوێندکاران بە شێوازێکی جیاجیا گوزارشت لە یادی شەھید ئارام و سەرجەم شەھیدانی کوردو کوردستان بە پیرۆزی بکەینەوە و پەیکەریان بۆ داتاشین لە پاکێتی و راستگۆیی و نوکی قەڵەمەکانمان تیژ کەین و کتێبیان لەسەر مێژووی تێکۆشانیان بنووسین و لە رۆژنامەکان وشەیان بۆ بخەینە سەر وشە ھێشتا ھەر کەمە و شانازییەکانی ئارام و هاوبیر و هەوڕێکانیان تەواو نابێت، بۆ ئەوەی دەڵێن یادت بە خێر کاک ئارام (شاسوار) بۆ پیرۆزیی ناوت