راگەیەندراوی لیژنەکەی بەغدا لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت

06:11 - 2025-07-09
عیراق
80 جار خوێندراوەتەوە


وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت، قەبارەی بەکارهێنانی ناوخۆیی، رادەستکردنی داهاتی نانەوتی، مووچەی فەرمانبەران و تەوتینکردنی کراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لیژنەکە جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان کردووەتەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە، بە شێوەیەک کە مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بپارێزێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان