لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، لە 20ی کانوونی دووەمی 2025، سیستمی نێودەوڵەتی شەپۆلێکی گرژی و ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینی.
ترەمپ بە بیرۆکەی نوێ و جیاواز لە نۆرمە باوەکان گەڕایەوە، ئازاد لە کۆت و بەندی دیپلۆماسی و سیاسی و پەیڕەوی رێبازێکی بەریەککەوتنی دەکرد بۆ داڕشتنەوەی جیهان بەپێی تێڕوانینە تایبەتەکانی خۆی.
لە سەرەکیترین خاڵەکان: گۆڕانکاریی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان:
- گۆڕینی هاوسەنگیی نێودەوڵەتی بۆ هاوکێشەی زۆرەملێ.
- هاوپەیمانییە دێرینەکان بوونە بارمتەی گفتوگۆی زۆرەملێ.
- بەڵێننامە نێودەوڵەتییەکان کراون بە کارتی گوشار.
- گۆڕینی سیستمی یاسایی بۆ سیستمێکی بەرژەوەندیخواز.
لە رووی پەیوەندییەوە لەگەڵ هاوپەیمانان:
- ناڕەزایی لە ناتۆ و داواکردنی زیادکردنی خەرجی سەربازی.
- گوشار لەسەر ئەڵمانیا و ژاپۆن بۆ پارەدان.
- هەوڵی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی کەنەدا.
- گۆڕانکاری لە پەیوەندیی لەگەڵ ئۆپێک.
- رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ چین و روسیا.
- گوشاری ئابووری لەسەر چین.
- گەمارۆی ئابووری و سەربازی لەسەر روسیا.
- بەهێزکردنی ئامادەیی سەربازی لە ئەوروپای خۆرهەڵات.
سەبارەت بە سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست:
- پشتگیریی بێمەرج لە ئیسرائیل.
-پێشنیازی نیشتەجێکردنەوەی فەلەستینییەکان لە دەرەوە.
- چارەسەری کێشەکان بەهێز لە جیاتی دانوستان.
لەبارەی ئایندەی سیستمی نێودەوڵەتی:
- لاوازبوونی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
- مەترسیی لەسەر هاوپەیمانییە نەریتییەکان.
دوو سیناریۆی سەرەکی:
یەکەم: وڵاتان ستراتیژی نوێ دادەڕێژن بۆ بەرەنگاربوونەوە.
دووەم: ناچاربوون بە گونجاندن لەگەڵ دۆخی نوێ.
دەرەنجام: پێویستە جیهان تێبگات کە رووبەڕووبوونەوەی ترەمپ تەنها بە بەرهەڵستی نابێت، بەڵکو پێویستە لۆژیکەکەی تێبگەین و بە شێوازی خۆی مامەڵەی لەگەڵ بکەین، بەبێ لەدەستدانی بەها و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.