50 ساڵ خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

11:10 - 2025-05-29
موهەیمەن ئاغا
201 خوێندراوەتەوە

لە حوزەیرانی ساڵی 1975 وە، لە ناوەڕاستی تاریکییەکی سیاسیدا، حزبێکی نوێ لەناو ئازار و هیوا و ئەزموونەوە لەدایکبوو ناوی لێنرا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ئەمە تەنها رووداوێکی سیاسی نەبوو، بەڵکو بانگەشەیەک بوو بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خەباتی کوردی کە تێیدا خەونی نەتەوەیەکی  بەرجەستە کرد. 
 دوای ئەوەی پێشمەرگە چەکەکانی دانا دوابەدوای رێککەوتنی جەزائیر، هەندێک وایاندەزانی رۆحی بەرەنگاری کوژاوەتەوە، بەڵام یەکێتی دەرکەوت تا گڕی شۆڕشەکە هەڵکاتەوە و لە سفرەوە دەستپێبکاتەوە، کەمیی لە ژمارە، هەژاریی لە سەرچاوەکان، بەڵام بەهێزیی لە باوەڕ و ئامانجدا.
بە سەرکردایەتیی سەرۆک مام جەلال، یەکێتی لە چیاکانەوە دەرکەوتەوە، تا پاش پێنج دەیە ببێتە هێزێکی پتەو لە هاوسەنگیی سیاسیی عیراق و دەنگێکی راستەقینە بۆ کەیسێکی عادیلانە.
لە نەوەدەکانی سەدەی پێشوودا، پێش روخانی رژێمی بەعس، ی.ن.ک دەستیکرد بە چوونە ناو سیاسەت بە شێوەیەکی سیستماتیک. سەرەڕای گرفت و رکابەرییەکان، توانی ئامادەبوونی خۆی وەکو یاریزانێکی سەرەکی بچەسپێنێت.
ئەم حزبە دووەم نەبوو، بەڵکو هێزێکی سیاسیی کارا بوو کە خاوەنی بڕیاری خۆی بوو. سەلماندی کە نەک تەنها شارەزای خەباتی پارتیزانی بوو، بەڵکو شارەزای بەڕێوەبردنی کاروباری ئاڵۆزیش بوو لە مێزی سیاسەتدا.

کاتێک باس لە قوربانی و شەهیدان دەکرێت، دەبێت ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ریزی پێشەوەی کاروانی خەباتی کوردایەتیدا بێت

سەردەمی کاریگەریی نیشتمانی و نێودەوڵەتی
رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 دا، نەخشەی سیاسیی عیراقی دووبارە شیکردەوە، بەڵام گرنگترین تایبەتمەندیی ئەم گۆڕانکارییە، سەرکەوتنی مام جەلال بوو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، وەکو یەکەم کورد ئەم پۆستە سیادییە لە مێژووی عیراقدا بەدەست دەهێنێت.
ئەمە سەرکەوتنێکی مێژوویی بوو، بە دانایی سیاسی و تێڕوانینی هاوسەنگەکەی، مام جەلال توانی ببێتە «صمام الأمان» و توانی رێز و پێزانینی دۆستەکان بەدەستبهێنێت.
بە کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال، یەکێتی چووە ناو قۆناغێکی قورسی دووبەرەکی و کێشە ناوخۆییەکانەوە، بەڵام مێژوو قسەی خۆی کرد، کاروانەکە گەڕایەوە سەر راستەڕی و بافڵ تاڵەبانی دەرکەوت تا ئاڵاکە هەڵبگرێت، نەک تەنها وەکو جێگرەوە، بەڵکو وەکو نوێکەرەوەی رێگاکە.
حزبەکە چووە ناو قۆناغێکی نوێ بە رۆحی گەنجێتی و وزەیەکی نوێوە، کە رێز و پێزانینی دووبارە بۆ بنەما سەرەکییەکان گەڕاندەوە، وەک خەبات، یەکسانیی کۆمەڵایەتی و یەکڕیزیی کورد.
 کاتێک باس لە قوربانی و شەهیدان دەکرێت، دەبێت ناوی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، لە ریزی پێشەوەی کاروانی خەباتی کوردایەتیدا بێت. ئەو خوێنانەی لە چیاکان و زیندانەکان رژاون، تەنها ژمارە نەبوون، بەڵکو بەردەکانی بنیاتەکە بوون.
 50ساڵ تێپەڕی، یەکێتی هێشتا وەفادارە بۆ یادەوەرییان، ئاڵای بنەمای یەکەم کە ئازادییە، هەمیشە بەرزیکردۆتەوە و لەوێوە کار بۆ بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو دەکات. 

وتارەکانی نوسەر