پڕۆژەیەکی نوێ بۆ داڕشتنەوەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

10:13 - 2025-07-02
موهەیمەن ئاغا
64 خوێندراوەتەوە

لە رابردوودا نەخشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە چەکی داگیرکەران و رێککەوتننامەکانی وەک «سایکس پیکۆ»ەوە دەکێشرا، بەڵام ئێستا قۆناغێکی نوێ لە شاردنەوەدا شێوە دەگرێت کە چەک بە گرێبەست دەگۆڕێت، هەڵگەڕاندنەوەکان بە وەبەرهێنان و دابەشکاریی ئایینی بە پڕۆژەی وزە و بنکەکانی ژێرخان.
لە ناوەڕاستی ئەم قۆناغەدا ناوی توماس باراک دەردەکەوێت، ئەو بازرگانە ئەمریکییەی کە هاوڕێی نزیکی دۆناڵد ترەمپە. ئەو تەنها ناوبژیوانی خانووبەرە یان وەبەرهێنەری دەسەڵاتدار نییە، بەڵکو ئەندازیارێکی شاراوەیە بۆ پیلانێک کە رەنگە ناوچەکە بەپێی پاراستنی بەرژەوەندی، دووبارە دابڕێژرێتەوە، نەک بەپێی بنەماکان.
لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە بە ناوی «پلانی مارشاڵی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست»، ئەمریکا هەوڵ دەدات، لەڕێگەی رووپۆشێکی نەرمەوە، ستراتیژێکی درێژخایەن جێبەجێ بکاتکە لەسەر بنەمای «بنیادنانەوە لە بەرامبەر دووبارە رێکخستنەوە»دا دامەزراوە.

لە دوای چەند ساڵێک لەسەر نەخشە نوێیەکە بەئاگا دێینەوە کە ئێمە نەمانکێشاوە و سنوورێک کە ئێمە هەڵمانبژاردووە و هاوپەیمانێتییەک کە سەرمایەدارەکان دروستیان کردووە، نەک ئیرادەی گەل

 

لە باراکی وەبەرهێنەرەوەبۆ باراکی ئەندازیاری سیاسی
توماس باراک کێیە و بۆچی ئێستا کەوتەڕوو؟ باراک تەنها هاوڕێی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا نەبوو، بەڵکو یەکێک بوو لە گرنگترین دابینەکارانی سەرمایەی هەڵبژاردنەکەی و راوێژکاری سێبەر بۆ فایلی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتی کەنداو و سوریا.
لە چەند ساڵێکەوە، باراک لە ناو بازنەکانی واشنتۆندا بۆ پیلانێکی نهێنی پڕۆپاگەندەی کردووە کە وەک وەشانێکی ئابووری لە پلانی «بەرنارد لویس» دەچێت، کە لەسەر هەناردەکردنی وزە بۆ وڵاتانی عەرەبی و پارچەپارچەکردنی دەسەڵاتی ناوەندی دەوڵەت دامەزراوە.

پرۆژەی «مارشاڵی باراک»: راستییەکەی چییە؟

بەپێی دەرچوونی بەڵگەنامە راستەقینەکان، وێبسایتی Citizens for Ethics ئاشکرای کرد کە باراک پلانێکی پێشکەش بە وەزیری بازرگانی ئەمریکا کردووە بە ناونیشانی: «پلانی مارشاڵی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست»، ئەم دەستپێشخەرییە لەم رووەوە بنیادنانەوەی سوریا، یەمەن و عیراقە، بەڵام لە ناوەوە بنیادنانی کاریگەرییەکی قووڵی ئەمریکییە لەڕێگەی تایبەتکردنی پڕۆژەکانی بنیادنانەوە و سپاردنیان بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان.
هەناردەکردنی تەکنۆلۆژیای ناوەکی ئاشتیخوازانە بۆ وڵاتانی کەنداو، بەبازاڕکردنی فیدراڵیی سیاسی وەک مۆدێلێکی بەدیل بۆ چارەسەری ملمڵانێ نەتەوەیی و ئایینییەکان. لاوازکردنی کاریگەریی روسیا و ئێران. نوێنەرایەتی بۆ تورکیا و نێردراو بۆ سوریا، دەستپێکی جێبەجێکردنی، لە مانگی ئایاری 2025دا، باراک بە رەسمی کرا بە باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردراوی تایبەت بۆ سوریا، واتا ئەو لە چەقی ناوچەی «ئاژاوەی رێکخراو» دایدەنێت کە واشنتۆن هەوڵی رێکخستنەوەی دەدات.
ئەم دیاریکردنانە رووداوێکی بە رێکەوت نین، بەڵکو ئەوە دەگەیەنن کە پیلانەکە دەستی کردووە بە هاتنە دەرەوە لە سێبەرەوە بۆ ئاشکرا.
بنیادی بیرکردنەوەی پیلانەکە، پارچەکردنە نەک تەقاندنەوە، دووبارە دابەشکردنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و بە چەک پێشنیاز ناکات، بەڵکو بە فریوکاری دراوی و وەبەرهێنانی مەرجدار. ئەوە جۆرێکی نوێیە لە «سایکس پیکۆ» بەڵام بە شێوەیەکی جوان. لەجیاتی سوپاکان، بە وەبەرهێنەران و نێردراوانی دیپڵۆماسی، لەجیاتی داگیرکاریی راستەوخۆ، قەرزی مەرجدار و هاوبەشیی درێژخایەن.
لەجیاتی کێشانی سنووری نوێ، دابەشکردنەوەی دەسەڵات لە ناو دەوڵەتێکدا.
رێگەی پارچەکردنیش بە هاوکاریی دەستپێدەکات، لەوانەیە پڕۆژکەی توماس باراک لە سەرەتادا وەک پلانێکی رزگارکردن بۆ ناوچەیەکی پڕ لە جەنگ و ئاژاوە دەربکەوێت. بەڵام لە قووڵایی خۆیدا دووبارە بەرهەمهێنانەوەی بیرۆکەی سەرۆکایەتیکردنە لەڕێگەی ئامڕازە ئابوورییەکانەوە. ئەوە پڕۆژەیەکە بە زۆر یاسا ناسەپێنێت، بەڵکو بە یاسای هێزی نەرم دەسەپێندرێت.
ئایا ئێمە وەک نەتەوەکان و گەلانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئامڕازەکانی هۆشیاری و کردەوەمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی «پارچەکردنی نەرم»؟ یان لە دوای چەند ساڵێک لەسەر نەخشە نوێیەکە بەئاگا دێینەوە کە ئێمە نەمانکێشاوە و سنوورێک کە ئێمە هەڵماننەبژاردووە و هاوپەیمانێتییەک کە سەرمایەدارەکان دروستیان کردووە، نەک ئیرادەی گەل؟

وتارەکانی نوسەر