بۆ یادی یۆبێلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

11:01 - 2025-06-02
سەرکەوتی جیهاز
81 خوێندراوەتەوە

50 ساڵ پێش ئێستا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە هێزی هەستانەوە، لەم 50 ساڵەدا سەختترین و گەورەترین قۆناغی تەمەنی یەکێتی، بریتی بوو لە خەباتی شاخ کە بەهەوڵی هەردوو سەرکردە، مام جەلال و نەوشیروان مستەفا و بازنەی سەرکردایەتی هەمووی، خەباتگێڕ و هۆشیار بە قۆناغەکە تا دەگاتە پێشمەرگەکان کە پڕ بوون لە بەرخۆدان.
 لەم 50 ساڵەدا و بە تایبەتی لە قۆناغی شاخدا، یەکێتی تاکە حزب بووە کە شەهیدی زیاتر بووە لە زیندووەکانی کە رووبارێک خوێنی لەپێناوی ئامانجەکانیدا بەخشیوە، یەکێتی بە زۆر قۆناغی سەختدا تێپەڕیوە و توانیویەتی تێیانپەڕێنێت.
دوای هەرەسی شۆڕش، ساڵی 1975، کورد بە قۆناغێکی یەکجار سەختدا تێدەپەڕی بە شێوەیەک کە کۆی گروپە سیاسییەکان پێیان وابوو مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، هەر ئەوکات لەو ژینگە بێ هیواییە گەورەیەدا، کۆمەڵێک گەنجی شۆڕشگێڕ و بەتایبەتیش کۆمەڵەی رەنجدەران، شانیان خستە ژێر نەهێشتنی کەوتن و سفربوونەوەی گیانی بەرخۆدان.

 

لە رۆژگاری کەوتنی ئەسپی شۆڕشدا، ئەمان بوونە سوارچاکێکی نوێ و توانییان لە چوارچێوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، درێژە بە خەبات بدەن

 

لە رۆژگاری کەوتنی ئەسپی شۆڕشدا، ئەمان بوونە سوارچاکێکی نوێ و توانییان لە چوارچێوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، درێژە بە خەبات بدەن. 
له دوای شەهیدان، ئارام و خاڵەشیهاب و هاوڕێکانیان، مام جەلال و نەوشیروان مستەفا وەک دوو سەرکردەی تەواوکەری یەک، توانییان هەڵسانەوەیەکی زۆر گەورە دروست بکەن. 
لە ئەمڕۆشدا بۆ ئەوەی بتوانرێت گەڕانەوەیەک هەبێت وەک پێویستیی قۆناغەکە، دەبێت لە سیاسەتی چەپکە گوڵەکە و گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەکانی مام جەلال و رێفورمی نەوشیروان مستەفا، چوارچێوەیەک دروستبکرێت هەموو هێزە کوردییەکان بە هەموو جیاوازییەکانیانەوە بۆ یەک هەڵوێستی و یەکێتیی ناوخۆی کورد، رێگای پێکهێنانی هەرچی زووتری حکومەتی نوێی هەرێم و خۆ کۆکردنەوە، چونکە هەموان لە عیراق لەبەردەم هەڵبژاردندێکی چارەنووسازدان.
پیرۆزە یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. 

وتارەکانی نوسەر