كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی کە كه‌سی دووه‌می دوای سه‌رۆك جەلال تاڵەبانییە، ئه‌و هەر ته‌نیا هاوڕێیه‌كی رێگەی سیاسه‌ت و خه‌باتی نه‌بوو، به‌ڵكو پایەیەكی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی بوو له رێڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی خەباتی كورد و خەباتی نیشتمانیی عیراقدا.
ئه‌و تێكۆشه‌ره شۆڕشگێره قاڵبووەی خه‌بات كه هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوێتییەوە رێگەی خه‌باتی گرته‌به‌ر، به وه‌فاداری مایه‌وه بۆ پەیڕەو و پڕه‌نسیپه‌كانی، کە هیچکام لەو گه‌رده‌لوول و گۆڕانكارییه یەک له‌دوای یه‌كانەی بەسەر گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا هاتن، ئه‌ویان نەگۆڕی و هیچ كاتێکیش سازشی له‌سه‌ر ئەو پرەنسیپانە نەكرد.
له تەختانییەکان و قامیشەڵانه‌كانی زۆنگاوه‌كانی باشوورەوە كه تێیدا خوێنی تێكوشه‌ران ئاوێته‌ی ئاو و گڵ ده‌بوون، تا لووتکە‌ی چیاکانی كوردستان كه چه‌ندین داستانی به‌رگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه، ئه‌و هێڵی خه‌بات و تێكۆشانه هاوبه‌شه‌ی سەرۆک مام جه‌لال و هاوڕێكانی، درێژه‌ی هه‌بووه و پێکەوە کۆی کردوونەتەوە.
یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی خەباتی مام جەلال، کۆسرەت رەسوڵ بوو
كۆسره‌ت ره‌سول، بڕوای وابوو كه ئازادی و كه‌رامه‌ت لە یەکتری جیاناكرێنه‌وه، عیراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییەوە پێویستی بەو كه‌سه راستگۆیانەیە كه خه‌می خه‌ڵكیانە، به‌ر له خه‌می پله و پۆست.
ئەو لەلایەن هاوڕێكانییەوە وه‌ك شۆڕشگێرێكی پۆڵایین له گۆڕه‌پانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا ناسراوە و سیاسه‌تمه‌دارێكی دانا و حەکیمی گۆڕه‌پانی دانوستان و گفتوگۆیە، ئەو سەرکردەیە هەمیشە ئاماده‌بوو له هه‌موو دووڕیانه چاره‌نووسازه‌كاندا وەک داكۆكیكار له یه‌كڕیزیی و مافی گه‌لی كورد تا ئەو گەلە له ژیانی ئاسووده و پڕ شکۆدا بمێنێتەوە.
له تەختانییەکانی زۆنگاوه‌كانەوە كه شایەتی چیرۆكه‌كانی به‌رگریین بۆ لووتکە‌ی چیاكان كه نهێنیی وه‌فاداران ده‌پارێزێت، ناوی کۆسرەت رەسوڵ، وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌که‌كانی خه‌باتی عیراقی هاوچه‌رخ ده‌مێنێته‌وه
تا ئه‌مڕۆش وه‌ك نموونه‌ی وه‌فادار بۆ دۆزی گه‌له‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و بڕوای پێیه‌تی و قوربانیی زۆری له‌و پێناوەدا داوه و وه‌ك شایەتێکی خەباتی چیاكان کە نهێنی دڵسۆزه‌كانی ده‌پارێزێت، وه‌ك چۆن زۆنگاوه‌كان چیرۆكی به‌رگریكارانی خۆی ده‌پارێزێت.
به‌رزڕاگرتنی ناو و ناوبانگی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، به‌رزڕاگرتنی مێژوویەكە له تێكۆشانی به‌رده‌وام، پردێک مرۆیی و سیاسییە کە باشوور و باكووری عیراق و تەختانییەکان به لووتکە‌ی چیاكانەوە دەبەستێتەوە، له ململانێدا له دژی سته‌م و له پێناوی شکۆمەندیدا .
ئەو سەرکردەیە یه‌كێكه له‌و پایانه‌ی كه مێژووی خۆیی بە به‌رگری و خۆڕاگری نه‌خشاندووه و له‌و رێگەیەشدا هه‌موو مانایه‌كی وه‌فاداری و پابه‌ندیی بۆ دۆزه‌كه‌ی تێدا به‌رجه‌سته كردووه.
کۆسرەت رەسوڵی سەرکردە له ساڵی 1952 له‌دایكبووه، له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌بات و تێكۆشان په‌روه‌رده بووه، هه‌ر زوو تێكه‌ڵی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی دژی زوڵم و دیكتاتۆری بووه تا بووەته دیارترین سه‌ركرده‌ی پێشمه‌رگه و یەکێک لە پۆڵاینەکان له گۆڕه‌پانی به‌رگریدا.
هه‌ر له‌گه‌ڵ دروستبوون و دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، له ساڵی 1975، لە ناوخۆی وڵاتەوە یەکێک بووە لە كۆڵه‌که جێگیر و نه‌گۆڕەکانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه و له‌پاڵ سەرۆک جەلال تاڵه‌بانیدا، لووتکە‌ی چیا‌كانی به تەختانییەکانی یاخیبووانی باشوور، یان لە دژی سته‌م پێکەوە گرێداوەتەوە و له‌یه‌ك بەرەی بەرەنگاربوونەوەی نیشتمانیی رۆڵه‌كانی عیراقدا به جیاوازیی پێکهاتەکانیانەوە. کە ئەو یەکانگیرییەش نه به جوگرافیا و نه به مه‌ودا پێوانه ناكرێت.
له چیاكاندا وەک جه‌نگاوه‌ر و له شاره‌كانیشدا وەک خەباتکار تێكۆشاوه، به بڕوایه‌ك كه پێیوایه ئازادی و سه‌ربه‌ستی به‌بێ قوربانیدان نایه‌ته‌دی. یه‌كڕیزیی رۆڵه‌كانی عیراق به جیاوازی پێکهاتەکانیانەوە شورایه‌كه هه‌موو لایه‌ك له سته‌م ده‌پارێزێت.
له‌ماوه‌ی خه‌باتی چه‌كدارییدا چه‌ندین شه‌ڕی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كردووه و ناوی زۆر به زه‌قی و به‌هێزه‌وه له راپه‌ڕینی 1991دا ده‌ركه‌وتووه و سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی شاری هه‌ولێری کرد له‌ژێردەستی رژێمی بەعس و به‌شداریشی له ئازادكردنی شاره‌كانی دیکەی كوردستاندا کرد.
له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی بۆ كاری سیاسیی رەسمی وه‌ك سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (1993 ـ 2001 ) به به‌رده‌وامی له مه‌یداندا و نزیك بوو، لەگەڵ خه‌مه‌كانی هێزە چەکدارەکەیدا به‌شداربووه و هەمیشە له هێڵی یه‌كه‌می به‌رگرییدا بووە له دژی تێرور و ئاسایشی خه‌ڵكی له سه‌رووی هه‌ر حساباتێکەوە داناوه.
هاوڕێكانی به خۆڕاگر له هه‌ڵوێسته‌كانی، ساكار له ژیانی كه‌سیی ناسیویانە، جێگیر و بەردەوام له‌سه‌ر رێبازی سەرۆک مام جه‌لال بووە له كۆكردنه‌وه و تێكه‌ڵكردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد و پەیوه‌ستبوونی نیشتمانی به عیراقەوە.
هیچكات پله و پۆست راینه‌كێشاوە بۆ سازشكردن و ده‌سه‌ڵات بوغرای نه‌كرد تا له به‌هاكان و بیروباوەڕ و ره‌وشته‌كانی خۆی لابدات كه هه‌یبووه، قسه‌كردن و باسكردن له كه‌سایه‌تیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و ئیرادە نه‌گۆڕه و ئه‌و پرده‌ی كه باشوور به باكوورەوە ده‌به‌ستێته‌وه، قسه‌كردنه له‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌ی شایەتیی ئه‌وه ده‌دات كه پیاوه مه‌زنه‌كان به رۆڵیان له‌و شوێنه‌ی هه‌ن ناپێورێن، به‌ڵكو به‌وه شوێنه‌واره‌ی له دڵ و ده‌روونی خه‌ڵك و نیشتماندا به‌جێدەهێڵێت.
له تەختانییەکانی زۆنگاوه‌كانەوە كه شایەتی چیرۆكه‌كانی به‌رگریین بۆ لووتکە‌ی چیاكان كه نهێنیی وه‌فاداران ده‌پارێزێت، ناوی کۆسرەت رەسوڵ، وه‌ك یه‌كێك له كۆڵه‌که‌كانی خه‌باتی عیراقی هاوچه‌رخ ده‌مێنێته‌وه.