ئەوانەی هەوکردنی جومگەیان هەیە، ئەم خواردنانە نەخۆن

11:20 - 2023-07-07
هەمەرەنگ
235 جار خوێندراوەتەوە



چەند خواردنێک هەیە کە ئەو کەسانەی کێشەی هەوکردنی جومگەکانی نەخۆشی رۆماتیزمیان هەیە، پێویستە خۆیانی لێ بپارێزن.

ئەو خواردنانەی رێژەی شەکریان بەرزە، لە خواردنە قەدەغەکراوەکانن، کە کۆلاو شیرەمەنییەکانیش دەگرێتەوە.

جگە لەوەش خواردنی سوێر و ئەو خواردنانەی رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆمیان تێدایە بەهەمان شێوە بۆ ئەو کەسانە نابێت.

پێویستیشە پارێز لەو خواردنانە بکەن کە مادەی پارێزەری زۆری تێدایە، هەروەها ئەو خواردنانەش کە رێژەی گلۆتین تێیاندا بەرزە. 

سەرچاوە: العربية

بابەتە پەیوەندیدارەکان