خالید شوانی: کلیلی چارەسەری مووچە، پابەندبوونە بە رێککەوتنەکانەوە

05:04 - 2025-07-04
کوردستان
55 جار خوێندراوەتەوە

خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق، رایدەگەیەنێت، کلیلی چارەسەری کێشەی مووچەی هەرێمی کوردستان پابەندبوونە بە رێککەوتنەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم.

شوانی جەختیکردەوە، پێویستە دۆسێی نەوت لە مووچەی فەرمانبەران جیابکرێتەوە کە مافێکی دەستوورییە و راگرتنی مووچەی بە بڕیارێکی نالۆجیکی ناوبرد.
 ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئەرێنییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، تاوەکو مووچەخۆران بێ مووچە نەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان