لە سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگێرێت و دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئە لیکترۆنی بەهاووڵاتیان.
پاسپۆرتی سلێمانی داوا دەکات بەهۆی ئامادەکاری بۆ سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی رۆژی یەک شەممە و دوو شەممە 16 و 17ی تەممووز سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەکەن بە مەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونکە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای ئەوە دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێی ئەلەکترۆنی، بۆ ئەو مەبەستە رۆژانە سەردانی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ.
سەرچاوە: بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی