و: كوردەوان محەمەد سەعید
له چه‌ندین وڵاتی جیهان پله‌ی گه‌رما به راده‌یه‌ك به‌رز بۆته‌وه، كه پێشتر به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه، ئه‌وه‌ش دیارتین كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وای گۆی زه‌وییه و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش كار ده‌كاته سه‌ر زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی مرۆڤ، به تایبه‌تیش ئابووری.
پێش هه‌موو شتێك به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كار ده‌كاته سه‌ر كار و به‌رهه‌م و گه‌شه‌ی ئابووری، چونكه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ سه‌ر كه‌رته ئابوورییه‌كانی وه‌ك كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ..هتد.
به پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی فاینانشال تایمزی به‌ریتانی، پسپۆڕان ده‌ڵێن: سه‌رده‌مێكی نوێ له كه‌ش و هه‌وای سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌بینین كه كاریگه‌رییه‌كانی پله‌ی به‌رزی گه‌رما به ته‌نیا بواری گه‌شتوگوزار ناگرێته‌وه، به‌ڵكو كار ده‌كاته سه‌ر بیناسازی، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ، گواستنه‌وه و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش.
زیانه‌كان زیاد ده‌كه‌ن
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمیای دارتسمۆس كه ساڵی رابردوو كراوه، گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، كه خودی مرۆڤ هۆكاره‌كه‌یه‌تی، له ماوه‌ی 21 ساڵی رابردوو 16 تریلیۆن دۆلار زیانی به ئابووریی جیهان گه‌یاندووه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌م ساڵ زیانه‌كان زیاتر بن، به تایبه‌ت كه تێچووی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێشوازی له‌و وه‌رزانه‌ی كه گه‌رما تیایاندا ده‌گاته لوتكه زۆر زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان بتوانن رێگه له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دیارده سروشتییه بگرن.
له راپۆرته‌كه‌ی فاینانشاڵ تایمزدا هاتووه: له كه‌ش و هه‌وای گه‌رمدا مرۆڤ خاوتر و له‌سه‌رخۆتر كار ده‌كات، به‌وه‌ش ئاستی به‌رهه‌م دێته خواره‌وه. سه‌باره‌ت به كار و كێشه‌كانی له كاتی پله‌ی گه‌رمای به‌رزدا راپۆرتێكی رێكخراوی كاری جیهانی باس له‌وه ده‌كات، كه تا ساڵی 2030 زیاتر له %2ی تێكڕای سه‌عاتی كار له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ده‌ست ده‌ده‌ین، ئه‌ویش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و خاوبوونه‌وه‌ی كرێكارانه‌وه.
یاسای كار
به وته‌ی ساشین بۆیت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كه‌ش و هه‌وا له تۆڕی (C40)، ئێستا نزیكه‌ی 200 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌به‌ر مه‌ترسی پله‌ی به‌رزی گه‌رمادان، تا ساڵی 2050ش هه‌شت ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێستاش پله‌ی گه‌رمای هیچ وڵاتێك نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه كاركردن به ته‌واوی رابیگیرێت.
ئه‌گه‌ر وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا به نموونه وه‌ربگرین، به درێژایی مێژوو ته‌نیا یه‌ك یاسای هه‌بووه، كه داوا ده‌كات كار رابگیرێت، ئه‌ویش له سه‌رمای زۆردا نه‌ك له گه‌رمادا.
هاوكات زۆربه‌ی راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما زۆرترین زیان به هه‌ژاران ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌وان خۆیان كێشه‌ی داراییان كه‌م نییه و توانای دابینكردنی ئامررازه‌كانی فێنككره‌وه‌یان نییه، ئه‌مجا كێشه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریشی بێته‌سه‌ر ئه‌وا هێنده‌ی دیكه باری داراییان لار ده‌بێت.
مه‌ترسیی مه‌رگ
د. عه‌بدولمه‌سیح سه‌معان پسپۆڕ و مامۆستای لێكۆڵینه‌وه ژینگه‌ییه‌كان به سكای نیوزی راگه‌یاند: زۆربه‌ی كه‌رته ئابوورییه‌كان ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌ش و هه‌واوه، كاریگه‌رییه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌بێت كه ره‌نگه زۆر كه‌رتی ئابووری پێویستی به رێكخستنه‌وه هه‌بێت، له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه كه‌رتی كشتوكاڵ، چونكه راسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان و قه‌یران دروست ده‌كات، له دوای كشتوكاڵیش كه‌رته‌كانی دیكه دێت و له بواری پیشه‌سازیدا پله‌ی به‌رزی گه‌رما كار ده‌كاته بڕو كوالێتی كاری كرێكاران و هاتوچۆیان و ژیانی رۆژانه‌یان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌بنه هۆی داكشان و پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی پله‌ی به‌رزی گه‌رما له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له هه‌وای ئازاد و شوێنی سه‌ركراوه‌دا كار ده‌كه‌ن، وه‌ك جوتیاران و كریكارانی بیناسازی، رێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ: ئه‌و كه‌سانه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی مه‌رگ ده‌بنه‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، كه له ساڵی 1992وه تا ساڵی 2016 له ئه‌مریكا 285 كرێكاری بیناسازی به‌هۆی پله‌ی به‌رزی گه‌رماوه نه‌خۆش كه‌وتوون و مردوون، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ئیش و كار و پیشه‌كه‌یانه‌وه ده‌مرن.
ژینگه‌ی داخراوی كارگه‌كان
به‌ڵام ئه‌وانه‌ش كه له شوێنی داخراودا كار ده‌كه‌ن حاڵیان له‌وان باشتر نییه، بۆ نموو كرێكارانی رستن و چنین كه له سه‌ر ئاستی جیهان ژماره‌یان 66 ملیۆنه، زۆربه‌یان له ژینگه‌یه‌كی گه‌رمی داخراودا كار ده‌كه‌ن، كه ئامێر و پێویستییه‌كانی فێنككه‌ره‌وه‌یان بۆ دابین نه‌كراوه، به‌شی زۆریشیان ده‌كه‌ونه وڵاتانی باشووری گۆی زه‌وییه‌وه و له‌و ناوچانه‌ش پله‌ی گه‌رما پڕوكێنه‌ره.
راپۆرته‌كه‌ی فاینانشاڵ تایمز باس له‌و كه‌رته ئابوورییانه ده‌كات كه راسته‌وخۆ ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه و سه‌ره‌تاش له كه‌رتی پیشه‌سازییه‌وه ده‌ست پێده‌كات. به گوێره‌ی راپۆرته‌كه كاریگه‌ری پله‌ی به‌رزی گه‌رما له‌سه‌ر كرێكاران بۆته دۆزێكی مافی مرۆڤ و پێویستی به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌ت و رێوشوێنی به‌هێزتر هه‌یه بۆ پارێزگاریی له سه‌لامه‌تییان، ئه‌وه‌ش كۆمپانیاكان ناچار ده‌كات پێداچوونه‌وه بكات به ژینگه و شوێنی كار و هۆكاره‌كانی پاراستنی ژیانی كرێكاراندا.
بیناسازی یه‌كێكه له‌و كار و پیشانه‌ی كه پله‌ی به‌رزی گه‌رما به ته‌نیا كار له كرێكاره‌كان ناكات، به‌ڵكو كار ده‌كاته سه‌ر كه‌ره‌سته‌كانی بیناسازیش، هه‌روه‌ها كارگه‌كان پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه، كه‌واته ئه‌م كه‌رته‌ش ده‌بێ گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بێت له رووی كوالێتی كه‌ره‌سته و عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی كه‌ره‌سته‌كانیشه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی دیكه‌ی گه‌رمای زۆر بۆ سه‌ر ژێرخانی وڵاتان ده‌بێت، چونكه له ته‌مه‌نی خه‌مڵێنراوی كه‌م ده‌كاته‌وه.
ئاسایشی خۆراك
سه‌باره‌ت به كه‌رتی كشتوكاڵ، راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه گه‌رمای زۆر ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه و به‌وه‌ش نرخی خۆراك به‌رز ده‌بێته‌وه و ئاسایشی خۆراك تێك ده‌چێت. سه‌باره‌ت به ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی به گشتی زیاد ده‌كات، تێچووی ده‌ستبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیش له‌گه‌ڵیدا به‌رز ده‌بێته‌وه.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا فاینانشاڵ تایمز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوه‌وڵه‌تیش به‌ڵێنیان داوه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ رێگرتن له كاریگه‌رییه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، به‌ڵام به ته‌نیا به‌ڵێن به‌س نییه و وه‌ك بۆگمان ماكلیود به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری ژینگه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئه‌تڵه‌سی ده‌ڵێ: كۆمپانیاكان و بڕیاربه‌ده‌ستان پێویسته به په‌له ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا، ئاماده‌كاریش بۆ ئه‌و دۆخه ره‌نگه پێویستی به پێداچوونه‌وه و گۆڕانكاری گه‌وره هه‌بێت له سیاسه‌تی ئابووریدا.
سه‌رچاوه: سكای نیوز