د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، دوێنێ لە بەغدا، پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، كرد.
لە دیدارێكدا، تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنییان كرد و جەختیان لە پێویستیی بەرجەستەكردنی ئاسایش و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان هەموو پێكهاتەكان و فەراهەمكردنی سەلامەتیی هاونیشتمانیان و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانیان، كردەوە.
لە دیدارەكەدا، سەرۆك كۆمار و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، باسیان لە دۆسێی ئاوارەكان و پێویستیی كاركردن كرد بۆ كۆتاییهێنان بە دۆخی مرۆیی سەختیان و رەخساندنی رەوشێكی ئارام و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونیان.