وەرزشكارێكی دێرین

لەنێوان وەرزش و پزیشكی ڤێتێرنەرییدا

11:18 - 2025-05-06
وەرزش
161 جار خوێندراوەتەوە

ئارام عومەر حەسەن، وەرزشكارێكی دێرینی شارەزوورە، ساڵی 1980 لەدایكبووە، لە ساڵی 1994 –ە وە دەستی بەوەرزشكردن كردووە، یاریی بۆ چەندین تیپی میللی شارەزوور كردووە، پاش ئەوەی واز لە یارییكردن دەهێنێت، دەچێتە بواری كاری راهێنان و ماوەیەكی زۆریش بە راهێنانی تیپە میللییەكانەوە خەریك بووەو ئێستاش وەك وەرزشكارێكی دێرین یاریی بۆ تیپی یاریزانە دێرینەكان دەكات.
سەبارەت بە ژیانی وەرزشیی خۆی ئەوەشی پێووتین كە خاوەنی زیاتر لە 30 نازناو و چەندین خەڵاتی تاكە كەسییە، لەسەر ئاستی جیهانیش هاندەری هەردوو یانەی بارسیلۆنا و لیڤەرپوڵە.
لەكۆتاییدا بە ستادیۆمی راگەیاند، ماوەی 16 ساڵە وەك پزیشكی ڤێتێرنەری لە ناحیەی عەربەت خزمەت دەكەم، لە هەمان كاتیشدا وەرزشەكەش دەكەم، دوا قسەی ئەوەبوو سوپاسی ستادیۆمی كوردستانی نوێی كرد بۆ ئەم بەسەر كردنەوەیە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان