لە یادی 14 ساڵەی كۆچی دوایی (عوسمان جەریدە)

09:39 - 2025-05-05
کەلتور
126 جار خوێندراوەتەوە

پێشمەرگە و تێكۆشەری نەمر، عوسمان عەلی كەریم ناسراو بەعوسمان جەریدە، لەدایكبووی ساڵی 1960ی گەڕەكی (مەجید بەگ)ی شاری سلێمانییە.
رۆژی 21/9/1980 بووە بەپیشمەرگە لە ریزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، ساڵی 1982 سەنگەری خەباتی گواستۆتەوە بۆ ناو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لە تیپی 37ی شارباژێڕ بووە بە پێشمەرگە، دواتریش گواستراوەتەوە بۆ تیپی 31ی سلێمانی و پاشان كە ژمارەی تیپەكەش گۆڕا بۆ 33، هەر لەوێ درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتی داوە.
پاشان لەبەر پێویستی، لە ساڵی 1986دا گواستراوەتەوە بۆ تیپی  پارێزگاری كە ئەركی ئەو تیپە پارێزگاریی بووە لەناوچە و بارەگاكانی سەركردایەتیی شۆڕش.
عوسمان جەریدەی نەمر، لە ژیانی پیشمەرگایەتیدا كەسێكی ئازاو لێهاتوو بووە و بەشداریی چەندین داستان و نەبەردیی كردووە، لەوانە: داستانی شاخی كەتوو، داستانی قەیوان- ماوەت، داستانی رزگاری  و زۆری دیكەش.
ئەم تێكۆشەرە، دوای راپەڕینیش بەردەوام بووە لە خەبات و بەشداریی چەندین خولی جۆراوجۆری كردووە، بەتایبەت خولی سەربازی و پێگەیاندنی ئەفسەران، یەكێك لەوانە ساڵی 2001 بەشداریی خولی تایبەتی فەرماندەیی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كردووە و كراوەتە ئەفسەر بە پلەی ملازم، پاشان لە ساڵی  2004دا چۆتە هێزەكانی پاسەوانی سنوور و دوا پلەشی (عەقید) بووە.
بــــەداخەوە، رۆژی 3/5/2011 كۆچــی دوایـــی كــــرد و چــــــــــووە كاروانی هاوڕێ شەهیدەكانییەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان