ئاوی رووباری دیجلە بەردرایەوە

04:55 - 2023-08-24
عیراق
494 جار خوێندراوەتەوە

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عیراق رایگەیاند، ئاوی دیجلە لەم چەند رۆژەدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەردراوەتەوە، بەڵام ئاوی رووباری فوڕات گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

وتیشی، هەوڵێکی زۆر هەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئاو لەڕێگەی سوودوەرگرتن لەو ئاوەی لە بەنداوی سەرسار هەیە بۆ ئەوەی ئاستی ئاوی رووباری فوڕات بەرزبکەینەوە.

سەرچاوە: السومرية نيوز

#حکومەتی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان