داخستنی کارگەیەک بووەتە هۆی کەمبوونەوەی نەخۆشی

07:37 - 2023-08-26
جیهان
261 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە دوورگەیەکی ئەمریکا کارگەیەکی پۆڵا داخرا، گۆڕانکاری گەورە بەسەر تەندروستی شارەکەدا هات.
لە دوورگەی نۆیڵ لە ئەمریکا کارگەیەکی تواندنەوەی پۆڵا کە بە خەڵوزی بەرد کاری دەکرد، دەیان ساڵ بوو ژیانی دانیشتووانی شارەکەی خستبووە مەترسییەوە.
دوای ئەوەی لەساڵی 2016 کارگەکە داخرا، توێژینەوەیەک سەلماندوویەتی ئێستا نەخۆشییەکانی سی و کۆئەندامی هەناسەدان بە تەواوی کەم بوونەتەوە.
هەروەها ئاماری نەخۆشخانەکان ئەوەیان دەرخستووە لەدوای داخستنی کارگەکەوە، هیچ کەسێکی تر تووشی نەخۆشییە درێژماوەکانی کۆئەندامی هەناسە نەبووە.

سەرچاوە: گاردیان

بابەتە پەیوەندیدارەکان