ئامارێکی ترسناکی کۆچەران لە ئەوروپا بڵاوکرایەوە

06:38 - 2023-08-27
جیهان
304 جار خوێندراوەتەوە

دامەزراوەی کۆچ لە یەکێتیی ئەوروپا ئامارێکی نوێی کۆچەرانی لە وڵاتانی ئەوروپادا بڵاوکردەوە.
دامەزراوەکە ئاماژەی بەوەکرد تەنیا لە مانگی ئایاری ساڵی 2023 دا زیاتر لە 80 هەزار کۆچەر داوای مافی مانەوەیان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.
هەروەها باسی لەوەشکرد لەو 80 هەزار کۆچەرە، زۆرینەیان هاووڵاتی سوریا و ئەفغانستان بوون. بە جۆرێک 12110 کۆچەریان خەڵکی سوریا و 7210 کۆچەری تر خەڵکی ئەفغانستانن. هاوکات کۆچەرەکانی تر لە وڵاتانی جیاوازەوە روویان لە ئەوروپا کردووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دامەزراوەی کۆچ لە یەکێتیی ئەوروپا ئەوەشی ئاشکرا کرد، رێژەی کۆچ لە ساڵی 2023 زیاتر 27٪ زیادی کردووە بەراورد بە ساڵی 2022
دامەزراوەکە باسی لەوەشکرد، ژمارەی کۆچەرە منداڵەکان زیادی کردووە. تەنیا لە مانگی ئایاردا، 3065 منداڵ داوای مافی مانەوەیان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان