تیپی یانەی سلێمانی وەرزی رابردوو نەیتوانی لە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستانەوە خۆی بگەیەنێتەوە خولی نایاب و ئەمساڵێش هەر لە خولی پلە یەکی کوردستاندا بەشداریی دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ دەیەوێت جیاوز لە ساڵی پار دەربکەوێت و ئەمساڵ ناکریت هەر لە خولی پلە یەکدا بێت، بۆ ئەمەش هەشت یاریزانی نوێی هێناوەتە ریزەکانی و بۆندی پێنج یاریزانیشی نوێ کردۆتەوە.
ئەم یانەیە لە پەیجی خۆی لە فەیس بوک ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کردووە کە ئەم وەرزە بۆ یانەکە یاریی دەکەن و ناوی ئەو یاریزانانەشی ئاشکرا کردووە کە بۆندەکانیان نوێ کراوەتەوە کە ئەم یاریزانانەن:
یاریزانە نوێیەکان
*دانیار هەمزە.
*شەماڵ عەبدولرەحمان.
*سۆران حەسەن.
*مەریوان جەلال.
*ئاکام ئیسماعیل.
*سیامەند فازیل.
*هاوکار یەحیا.
*رەمەزان قادر.
ئەو یاریزانانەی بۆندەکانیان نوێ کراوەتەوە
*بەرهەم جەبار.
*محەمەد جەمال.
*ئەحمەد خالید.
*بابان عەلی.
*هاوبەش عومەر.