هەودا خالید، لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك میدیاكارە، ساڵی 2015 یەكەم وێستگەی كاری میدیایی لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك بووە، سەرەتا بە هەواڵسازی دواتر درێژەی بەتواناكانیداوە، بڕوانامەی بە كالۆریۆسی لە كۆلیژی یاسای زانكۆی كەركوك بەدەستهێناوە.
هەودا خالید بە دوالاپەڕەی وت: مرۆڤ لەژیاندا خولیا و ئاواتی هەیە، هەربۆیە لە نێو كاری میدیاییدا بێژەریی خولیام بووە، بۆیە دوای تەواوكردنی زانكۆ هەوڵێكی زۆرمدا تا توانیم وەك بێژەری هەواڵی سیاسی لە كەناڵی ئاسمانی كەركوك دەستبەكاربم.
وتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا كاری پێشكەشكاری پرۆگرام و دۆبلاژیشم كردووە، ئێستا لە بەشی پەیوەندییەكانی دەزگای میدیایی كەركوك درێژە بە كارەكانم دەدەم، هەروەها ئاواتم لە داهاتوودا ئەوەیە ببم بە باشترین پارێزەر و بتوانم داكۆكی لە بەدیهێنانی هاوسەنگی یاسای بكەم بۆ دەوروبەرەكەم.
رزگارشوانی - كەركوك