ژنێك زیاتر لە نیوەی تەمەنی بەخشی بە هونەری شێوەكاریی

دڵخۆش محەمەد بۆ کوردستانی نوێ : تابلۆكانم بەشێكن لە رۆحم

11:12 - 2025-02-11
دیدار
119 جار خوێندراوەتەوە

دڵخۆش محەمەد غەریب  هونەرمەندی شێوەكار ناسراو بە خۆشی، دەرچووی بەشی هونەری شێوەكارییە لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی سلێمانی، هەروەها سەرپەرشتیاری هونەریی پێشەكەوتووە لە بەرێوەبەرایەتی هونەریی چالاكی قوتابخانە و خوێندنگەكانی سلێمانی. 
 دڵخۆش محەمەد بە كوردستانی نوێی وت:  تەمەنم 60 ساڵە و زیاتر لە 42 ساڵە خەریكی كاری شێوەكارییم لە منداڵییەوە خولیای وێنەكێشانم هەبووە، راستە لە رووی ماددیەوە سودمەند نەبووم، بەڵام ئەگەر بكرایە لەپاڵ خولیاكەمەوە لێی سوودمەندبومایە بۆ پەرەپێدانی هونەرەكەم باشتر دەبوو.
  وتیشی : زیاتر  لە 30 پێشانگە بەشداربووم بۆ وێنەكان هەمیشە بۆیەی زەیتی و ئەكرلیك و هەندێ جاریش بۆیەیی ئاویم بەكارهێناوە، تابلۆكانم بابەتی جۆراوجۆرن وەك جوانی و هەستی ناسك و كاری ژن و هەندێكی خەیاڵیی و سروشت بە تایبەتی وێنەی گوڵ كە حەزێكی زۆرم بۆی هەیە، بێگومان من بە تەنها بە هونەری شێوەكارییەوە نەوەستاوم، بەڵكو خولیام بۆ خوێندنەوەی رۆمان و هۆنراوەش هەیە، هەمیشە دڵخۆشم بە كاركردنم وەك مامۆستا و سەرپەرشتیار و لە سەرووی هەموویانەوە وەك هونەرمەندێك، لە كۆتایشدا بەهیوام تا كۆتایی تەمەنم لە خزمەتی هونەرەكەمدا بم بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگەكەم، بێگومان لە رەخساندنی هەر دەرفەتێكیشدا هەوڵدەدەم پێشانگەیەكی تایبەت بە خۆم بكەمەوە تا لە رێگەیەوە هەموو تابلۆكانم كە چەندین ساڵە دەیانكێشم تێیدا نمایشبكەم كە لای خۆم پارێزراون و بەشێكن لە رۆحم.
محەمەد عەبدولرەحمان-شارەزوور

بابەتە پەیوەندیدارەکان